بەهۆی نەخۆشییەوە

هونەرمەند ئیبراهیم قادری کۆچی دوایی کرد

964+

شۆڕش قادری

هونەرمەند و گۆرانیبێژی ناوداری کورد، ئیبراهیم قادری لە رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد.

سەلاح خزری هونەرمەند و میوزیکژەن بە 964ـی وت، “کەمێک لەمەوبەر هونەرمەند ئیبراهیم قادری لە تەمەنی 90 ساڵیدا و بە نەخۆشی لە مهاباد کۆچی دوایی کردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە کاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆی سبەی چوارشەممە 20.11.2024 تەرمەکەی لە گڵکۆی هونەرمەندانی شاری مهاباد بەخاک بسپێردرێت.

ئیبراهیم قادری هونەرمەند و گۆرانیبێژی میللی خاوەنی چەندین ئالبوم و ئاوازی کوردییە و خزمەتێکی زۆری لەو بوارەدا پێشکەش کردووە.

هونەرمەندانى میللى شوقەیان پێدەدرێت

هونەرمەندانى میللى شوقەیان پێدەدرێت