"بگەڕێنەوە با ماڵمان بە قوڕ نەگیرێت"
کەرکوکییەکان سەرژمێرى 57ـى مێژوویى دووبارە دەکەنەوە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بە گڕو تینێکى کوردانەوە کەرکوکییەکانى دانیشتووى هەولێر دەگەڕێنەوە کەرکوک و بەشدارى پڕۆسەى سەرژمێرى دەکەن، هاوڵاتییەکیش بە دڵێکى پڕەوە بۆ مایکى 964 قسەى کردوو دەڵێت،”بگەڕێنەوە با ماڵمان بەقوڕ نەگیرێت”.
هەر کە لە بازگەى شێراوا بەرەو پردێ دەڕۆیت، کۆمەڵێک گەنجى خۆبەخشى کەرکوکى، لە پێشوازى گەڕانەوەى بە لێشاوى کەرکوکییەکان وەستاون و بەخێرهاتنەوەیان دەکەن و بە دروشمى “بەخێربێنەوە کەرکوکییە رەسەن و کوردپەروەرەکان”، پێشوازیان لێدەکەن.
یەکێک لەو هاوڵاتییانەى بۆ بەشدارى لە سەرژمێرى دەگەڕێتەوە کەرکوک، ئاڵایەکى کوردستانى کردووەتە ملى و بە دڵێکى پڕەوە بە 964ـى وت،” کەرکوک پێویستى پێتانە، ئەوە شەڕى خاکە پێمان دەکرێت، بگەڕێنەوە با ماڵمان بەقوڕ نەگیرێت”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح