ئامادەكاری بۆ هەر رووداوێكی نەخوزراو
بەرگریی شارستانیی سۆران مەشقی بالۆن ئەنجام دەدەن
964+
شۆڕش قادری
بەرگريی شارستانيی سۆران جگە لە مەشقی شەوانە مەشقی بەیانیایش ئەنجام دەدات بە مەبەستی خۆئامادەکردن بۆ هەر رووداوێکی نەخوازراو.
بەرگريی شارستانیی سۆران مەشقی شەوانە بۆ تیمەکانی دەکاتەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 17.111.2024 و لە درێژەی کار و چالاکییەکانیان، بەڕێوەبەرایەتيی بەرگريی شارستانيی سۆران مەشقێکی بەیانیانی بۆ کارمەندەکانی رێکخست لە سەر چۆنیەتی خۆهەڵدانە سەر بالۆن لە کاتی هەر رووداوێکی نەخوازراو.
کاروان میراودەلی بەڕێوەبەری بەرگريی شارستانيی سۆران کە سەرپەرشتی مەشقەکەی کرد، بە 964ـی وت، “نزیکەی پێنج مانگە ئەو جۆرە مەشقانە بە کارمەندەکانمان دەکەین، بەڵام مەشقی ئەمڕۆ جیاواز بوو، چونکە جوڵەی سەرنجڕاکێش و خۆهەڵدانە سەر باڵۆنی تێدابوو”.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە ساڵی 2012ـەوە ئەو باڵۆنە گەیشتووەتە دەستی بەرگريی شارستانيی سۆران، بەڵام لە 2014ـەوە مەشق و راهێنانی لەسەر نەکراوە و بۆ لەمەودوا ناوەبەناوە راهێنانی پێدەکەن.
“ئەم جۆرە مەشقە بۆ کاتی بارانبارین و خۆهەڵدانە لە بەرزایی لە کاتی رووداوە نەخوازراوەکان و ئەگەر لە کاتی رووداوەکان ئەم باڵۆنە بەردەست بێت، ئاماری قوربانیان کەمدەکاتەوە”، کاروان میراودەولی وای وت.
بەرگريی شارستانيی سۆران جگە لە مەشقی بەیانیان مەشقی شەوانە و هەڵگەڕان بە شاخ و بەرزاییش ئەنجام دەدات.