بەند کردن و سزای داراییشی لەگەڵە

ئۆتۆمبێل مەدەن بە منداڵەکانتان دەستی بەسەردادەگیرێت

964+

شۆڕش قادری

ئۆتۆمبێل مەدەن بە منداڵەکانتان و بە کەسانێک کە مۆڵەتی شۆفێریان نییە، چونکە ئۆتۆمبێلەکەتان دەستی بەسەردادەگیرێت و بەندکردن و سزای داراییشی لەگەڵە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر گرتەڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا دەردەکەوێت، منداڵێک ئۆتۆمبێلێک لە جۆری پیک ئاب لێدەخوڕێت و کاتێک پرسیاری لێدەکەرێت، “ئەوە لۆ تو سەیارە داژۆی”، منداڵەکە هیچ وەڵام ناداتەوە و بەخێرایی دەچێت لە شوێنی سەکن دادەنیشێت.

بە قسەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، “رووداوەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 16.11.2024 روویداوە و  ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن بەشی هاتوچۆی قەزای دەشتی هەولێر دەستی بەسەر داگیراوە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، منداڵەکە تەمەنی 10 ساڵ بووە و لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکە باوکی لەگەڵ بووە.

هاتوچۆی هەولێر داوا لە هاوڵاتیان دەکات، بەهیچ جۆرێک ئۆتۆمبێل نەدەن بە دەستی کەسانی ژێر تەمەن 18 ساڵ یان کەسێک سەرووی 18 ساڵ بێت، بەڵام مۆڵەتی لێخوڕینی نەبێت چونکە بەپێی ماددەی (21 بڕگە 2) لەیاسای هاتوچۆ، هەرکەسێک ئۆتۆمبێل بدات بەکەسێکی تر کە مۆلەتی لێخورینی نەبێت، ئەوا خاوەن ئۆتۆمبێلەکە سزا دەدرێت بە پێبژاردن یان بەند کردن کە ماوەکەی لە یەک مانگ کەمتر نەبێت و لە شەش مانگ زیاتر نەبێت.

ئۆتۆمبێلەکەی باڵیۆزی عێراق لە ئەمریکا گەیشتە سلێمانی

ئۆتۆمبێلەکەی باڵیۆزی عێراق لە ئەمریکا گەیشتە سلێمانی

رووداوێکى سەختى هاتوچۆ ژمارەیەک گیان لەدەستدان و برین...

رووداوێکى سەختى هاتوچۆ ژمارەیەک گیان لەدەستدان و بریندارى لێکەوتەوە