لەگەڵ لایەنەکان کۆدەبێتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە سلێمانی
964+
توانا ناقی
دوای سەردانەکەی ئەمڕۆی بۆ هەولێر و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و حکومەت و لایەنە سیاسییەکان سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە سلێمانی.
کەمێک پێش ئێستا محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە سلێمانی و بە پێی ئەجێندای کۆبوونەوەکانی بڕیارە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان کۆببێتەوە و چەندین تەوەر باس بکرێن.
سوودانی لەگەڵ لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی کوردستان کۆدەبێتەوە و پرسە گرنگەکانی وەک موچە و پێکهێنانی حکومەت تاوتوێدەکەن.
پێشتریش نوسینەگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەی راگەیاندبوو، سوودانی لەگەڵ لایەنە کوردیەکان باسی هەریەک لە، پرسی موچە، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، هەناردەکردنەوەی نەوت و کێشەکانی نێوان بەغداو هەولێر دەکات.