لە سۆران

ئەو ئۆتۆمبێلە تایبەتانەی کاری تاکسییان دەکرد لێیان قەدەغە کرا

964+

ئاکام غەفور – سۆران

کاری تاکسی لە ئۆتۆمبێلی تایبەت قەدەغە کرا لە ناو شاری سۆران، هەر ئۆتۆمبێلێکی تایبەتیش پابەند نەبێت سزا دەدرێت.

زیاتر لە ساڵێکە بڕیار دەرچووە کە ئۆتۆمبێلی تایبەت نابێت کاری تاکسی بکات و لەم مانگەوە بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت و لە ناو سەنتەری شاریش 12 وێستگە دیاری کراوە بۆ وەستانی تاکسی و رێکخستنەوەی کارەکە.

بەپێی ئاماری گواستنەوەی سۆران، کە 964 پێشتر وەریگرتبوو، لە سۆران زیاتر لە 800 ئۆتۆمبێلی تایبەت کاری تاکسی دەکرد و 150 تاکسیش هەبوون لە ناو شار کاریان دەکرد.

بارزان میر عەلی، بەڕێوەبەری گواستنەوە و گەیاندنی سۆران بۆ 964 وتی،”بڕیاڕی قەدەغە کردنی کار لە ئۆتۆمبێلی تایبەت وەک تاکسی بە هەماهەنگی هاتوچۆی سۆران کەوتووەتە بواری جێبەجێکردن، هەر شۆفێرێک پابەند نەبێت سزا دەدرێت، سزاکەش دیاری کراوە بۆ جاری یەکەم 40 هەزار دینارە و جاری دووەم 100 هەزار دینارە لە ئەگەری دووبارە کردنەوەشی ئۆتۆمبێلەکەی دەستی بەسەردا دەگیرێت لەلایەن هاتوچۆی سۆرانەوە”.

وتیشی، لە قۆناغی یەکەم 12 وێستەگەمان دیاری کردوە لە ناو بازاڕ بۆ وەستانی تاکسی و داوا لە هاوڵاتیانیش دەکەین هاوکار بن و بۆ گواستنەوەی رۆژانەیان تاکسی بەکاربێنن نەوەک ئۆتۆمبێلی تایبەت.

هەر وەک گواستنەوەی سۆران ئاماژەی پێکردووە، ناتوان لە سەرەتاوە بە تەواوی کۆنتڕۆڵی بابەتەکە بکەن ،بەڵام ماوەیەکی زۆرە چاوپۆشیان کردووە لە ئۆتۆمبێلی تایبەت کە کاری تاکسی دەکەن، ئیتر بەوە بێ سەرووبەری ناو بازار رێکدەخرێتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە ساڵی نوێوە تاکسی پێوەر له‌ سلێمانى ده‌كه‌وێته‌كا...

لە ساڵی نوێوە تاکسی پێوەر له‌ سلێمانى ده‌كه‌وێته‌كار