زیاتر لە هەزار پارچە
ئەمڕۆ لە دهۆک دووەم وەجبەی زەوی دابەش دەكرێت
964+
هیڤی دێوالی-دهۆک
ئەمڕۆ قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر زیندانە سیاسییەکان و کەسوکاری ئەنفالەکان لە دهۆک دەستپێدەکات.
پڕۆسەکە لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی دهۆکەوە ئەنجام دەدرێت و 1048 پارچە زەوی دابەش دەکرێت بەسەر کەسوکاری ئەنفالکراوان و زیندانە سیاسییەکان.
پارچە زەوییەکان بە شێوەی تیروپشک دابەش دەکرێت بەسەر هاوڵاتیاندا، لەبەر ئەوە “فۆڕمی پارچە زەویمان پڕکردووەتەوە، بەڵام تا ئێستا ناومان نەهاتووەتەوە، تا ئێستا چاوەڕێین” محەمەد دۆسکی، کە یەکێکە لە کەسوکاری ئەنفالەکان لە پارێزگای دهۆک، ئەمەی بە 964 وت.
شوێنی پارچە زەوییەکان دەکەونە سنووری قەزای سیمێل وەک ئەمیر محەمەد، وتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانیی دهۆک بە 964ـی وت.
وەك ئەو باسی كرد، زەوی بەسەر کەسوکاری ئەنفال و زیندانی سیاسیەکان بە شێوەی تیروپشک دابەش دەکرێت لە سنووری قەزای سێمێل.
پێشتریش لە قەزای ئاکرێ زیاتر لە هەزار پارچە زەوی بەسەر زیندانی سیاسی و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشکراوە”.
ئەمیر محەمەد باسی لەوە کرد، بەردەوام دەبن لەسەر پرۆسەی دابەشکردنی پارچە زەوی قۆناغ بە قۆناغ.
ئاماژهى بهوهش كرد، ئهوان رهزامهنیدى پێشتریان بۆ دابهشكردنى زهوى له سنوورى پارێزگایەکە ههیه، بۆیه كارى ئامادهكارییهكانیان “ئاسانتر بەڕێوە دەچێت.”
پێداچوونەوە: ژوولی عەدنان