پڕۆژەیەكی ژینگەیی ساڵێكە بەردەوامە

تا ئێستا جێگایەک نییە پیلە کۆکراوەکانی پێنجوێنی لێ ریسایكل بكرێت

+964

کامیار کەمال- پێنجوێن

ماوەی زیاتر لە ساڵێکە لە قەزای پێنجوێن هەڵمەتی کۆکردنەوەی پیل دەستی پێکردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ جێگایەک پیلەکە ریسایکل ناکاتەوە.

زانا رەحمان سەرپەرشتیاری پرۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون، بە 964ی راگەیاند، ماوەی ساڵێکە پرۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون بەردەوامە لە کۆکردنەوەی پیل و باتری لە قەزای پێنجوێن و وەک پرۆژەکەش جێگا و سەتڵی تایبەتیان بۆ کۆکردنەوە پیل و باتری دابین کردووە.

باسی لەوەش کرد، لە قۆناغی دووەمدا لە رێگای نووسراوی فەرمییە داوایان لە پارێزگای سلێمانی کردووە، لە رێگای شارەوانییەوە جێگا و حاویەی تایبەت بۆ پیل و باترییەکان دابندرێت و دواتر کار لەسەر دووبارە بەکارهێنانەوەی پیلەکان بکرێتەوە، بەڵام تا ئێستا رەزامەندی نەدراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ناکرێت ئەو پیل و باتریانەی کە کۆکراونەتەوە بخرێتەوە ژێر خاک، بەڵکو دەبێت لە رێگای دەستەی ژینگەوە و بە فەرمی بنێردرێنەوە بۆ ئەو سەرچاوانەی پیل و باتری دروست دەکەن، تا جارێکی دیکە دووبارە بەکاربهێندرێنەوە.

سالێک لەمەوبەر لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی ژینگەیدا، پرۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون، دەستی بە کۆکردنەوەی پیلی بەکارهاتوو کرد، تا ژینگەی قەزاکە بپارێزێت لە پیسبوون بە ماددەی کانزایی قورس.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

پۆلیس: لە پێنجوێن 12 هاوڵاتیمان دەستگیرکرد

پۆلیس: لە پێنجوێن 12 هاوڵاتیمان دەستگیرکرد