رۆژانى داهاتوو

لە عێراق بارانى بەخووڕ دەبارێت

964+

وریا فەتاح

دەستەى کەشناسیی عێراق پێشبینى دەکات، لە رۆژانى داهاتوودا بارانێکى بەخوڕ ببارێت و پلەکانى گەرما نزم ببنەوە.

بەپێى راگەیەندراوێکى دەستەى کەشناسیى عێراق، سبەینێ یەکشەممە، کەشوهەوا نیمچەهەور بۆ هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی مامناوەندى باران و دواتر لە دوانیوەڕۆوە بە چڕى دەستپێدەکات و لە هەندێ ناوچە رەشەباى لەگەڵ دەبێت.

لەبارەى کەشى رۆژى دووشەممەشەوە پێشبینى کردووە، نیمچەهەور بۆ هەور بێت و بە هەمان شێوە سەرەتا بە بارانى نەرم دەستپێدەکات و دواتر چڕ دەبێتەوە، بە تایبەت لە ناوچەکانى ناوەڕاست و باکووردا.

رۆژى سێشەممەش ئاسمان نیمچەهەور و هەورى تەواو دەبێت، بەڵام تەنیا بارانێکى سووک لە ناوچەکانى باکوور دەبارێت و پلەکانى گەرماش دادەبەزن و رۆژى چوارشەممەش، ئاسمان هەوراوى دەبێت لەگەڵ ئەگەرى بارانێکى لاواز لە هەندێ ناوچە.

کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەینێ جێگیرە

کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەینێ جێگیرە