لە سنوورى ئاغجەلەر

لە سێ رۆژدا پێنج کەس لەسەر راوى ئاژەڵ و باڵندەى کێوى دەستگیر کراون

964+

وریا فەتاح

تەنیا لە ماوەى سێ رۆژدا لە سنوورى ئاغجەلەر، پێنج کەس لەسەر راوى ئاژەڵ و باڵندەى کێوى دەستگیر کراون و دەستبەسەر چەند کەرەستەو کەلوپەلێکى راوکردنیشدا، گیراوە.

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ هەینى، مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی ئاغجەلەر بە مەبەستی رێگریکردن لە راوکردنی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی دەرچوون بۆ سنووری گوندی  مۆرد خواردەی خواروو و توانیویانە دوو هاووڵاتی کە سەرقاڵی راوی باڵند بوون، دەستگیر بکەن.

“جگە لە دەستگیرکردنى دوو راوچییەکە دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێك و یەک چەکی تاپڕ و هەشت فیشەکى تاپڕ و دوو لایت و یەک چەقۆ و باڵندەیەکى راوکراو”، پۆلیس وا دەڵێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، دوو رۆژ لەمەوبەر، لە سنوورى گوندى تووتەقەلى سەر بە ئاغجەلەر، سێ راوچى دیکە لە کاتى سەرقاڵبوون بە راوکردن دەستگیرکراون.

لەگەڵ دەستگیرکردنى ئەو سێ راوچییەش، نۆ باڵندەى جۆرى سوێسکە دەستیان بەسەرداگیراوە و دواتر گەڕێندراونەوە بۆناو سروشت.

پێنج کەس بە تۆمەتى راوکردن دەستگیرکران

پێنج کەس بە تۆمەتى راوکردن دەستگیرکران