دواى سێ رۆژ لە کارابوونى فۆڕمى ئۆنلاین
پێشکەشکردنى فۆڕمى دامەزراندنى کارمەندانى سەرژمێرى کۆتایى هات
964+
وریا فەتاح
وەزارەتى پلاندانانى هەرێم بڵاوى کردەوە، دوای سێ رۆژ لە کارا بونی فۆرمی ئۆنلاین وادەی پێشەکەش کردنی فۆرمی دامەزراندنی کارمەندانی سەرژمێریی کۆتایی هات و لەچەند رۆژی داهاتوو ناوەکان بڵاو دەکرێتەوە.
رۆژانى 6 و 7 و 8ـى ئەم مانگە، دەستەی ئاماری هەرێم ماڵپەڕی پێشکەشکردنی فۆڕمی ئەلیکترۆنی راگەیاند، ئەوەش بە مەبەستى بەشداربوون لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان بۆ ساڵی 2024 وەک بژمێڕ (عداد).
دامەزراندنەکە بۆ هەموو دەرچوویەکی دانەمەزراوى (زانکۆ و پەیمانگاکان) بە ویستی خۆیان بوو.
ئەم هەوڵەی وەزارەتی پلاندانان لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانە بۆ ئەنجامدانی کاری مەیدانی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوانە کە لە رۆژانی 16-17-18-19 ئەم مانگە دەسپێدەکات.