"ئاڵودەی ماددەی هۆشبەرەکان بووە"

کوڕێک دایکە نابیناکەی بۆ نۆ شەو و رۆژ لەماڵەکەیدا بەندکرد

964+

کاروان ساڵحی  – کەرکوک

کورێک دایکە نابیناکەی بۆ ماوەی نۆ شەو و رۆژ لە ژوورێکدا بەندکرد و دەرگای لەسەر قفڵ کرد، دەوترێت کوڕەکە ئاڵودەی ماددەی هۆشبەرەکان بووە.

کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی پێنجشەممە 7.11.2024 دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک، پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بنکەی ئازادی شارەکە توانی کوڕەکە دەستگیر بکات و دایکەکەشی ئازاد کرد.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ئازادی بە 964ـی وت، “رووداوکە لە قاتی سێیەمی شوقەکانی موسەڵا بووە و ئەو کوڕە بۆ نۆ شەو و رۆژ دایکی لە ژوورەوە بەند کردووە، بەڵام خواردنی پێداوە و لەکاتی چوونەدەرەوەشی، دەرگاکەی لەسەر قفڵ کردووە”.

“ئەو کوڕە ئاڵودەی ماددە هۆشبەرەکان بووە و پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ ژنی درواسێکەیان هەبووە”، سەرچاوەکە وای وت.

ئاشکراشیکرد، دوێنێ شەو لەکاتێکدا لەگەڵ هاوسەری ژنی دراوسێکەیان سەرقاڵی مەشروب خواردنەوە بوون، دەستگیر کراوە.

سەرچاوەکەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە بنکەی ئازادی ئاماژەی بەوەشکرد، دایکی کوڕەکە نابینایە و جگە لەوەش نەخۆشی شەکرە و فشار خوێنی هەیە، رووداوەکەش کاتێک ئاشکرا بووە کە ئەو دایکە هاواری کردووە و ویستوویەتی خۆی فڕێداتە خوارەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت، بەڵام دراوسێکانیان گوێان لە دەنگی بووە و دواتر پۆلیسیان ئاگادار کردووەتەوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

دوو جۆر حەب لە ناو کێکێکی ئێرانی لە فرۆشگای قوتابخانەی...

دوو جۆر حەب لە ناو کێکێکی ئێرانی لە فرۆشگای قوتابخانەیەکی کەرکوک دۆزرایەوە

فەرمانبەرێکی باری شارستانی کەرکوک  به‌ 10 ساڵ زیندانى ...

فەرمانبەرێکی باری شارستانی کەرکوک  به‌ 10 ساڵ زیندانى حوكمدرا