لە سنووری ناحیەی حاجیاوا

رەزامەندی دراوە بۆ جێبەجێ کردنی هەشت پڕۆژەی گرنگ

964+

ژێوار خدر

ناحیەی حاجیاوا لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان بەشە بودجەیەکی بە بڕی زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ تەرخان کراوە، بۆ جێبەجێ کردنی کۆمەڵێک پڕۆژەی خزمەتگوزاری تازە، کە سنوی ناحیەی حاجیاوا بەسەنتەری شارو گوندەکانەوە دەگرێتەوە، بەڵام کاتی جێبەجێ کردنی پڕۆژەکان تا ئێستا دیار نییە.

ئەزوەر جەعفەر، بەڕێوبەری ناحیەی حاجیاوا بە 964ـی وت، لە ساڵی 2014ەوە بەهۆی قەیرانی داراییەوە پڕۆژە خزمەتگوازارییەکانی ناوچەکە وەستابوون، ئێستا لەسەر پلانی ساڵی 2024، لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە رەزامەندیمان وەرگرتووە بۆ جێبەجێ کردنی کۆمەڵێک پڕۆژەی نوێ لە سنووری ناحیەکەمان.

وتیشی، کاتێکی دیاریکراو نیە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان، ئەو بابەتە پەیوەندی بە حکومەتەوە هەیە و هەرکاتێک پارەی نەختینە بۆ دەستپیکردنی پڕۆژەکان دابینکرا راستەوخۆ دەستپێدەکەین.

پڕۆژەکان پێکهاتوون لە:

1- تەواوکردنی تۆڕی ئاوی گەڕەکی فەرمانبەران و خزمەتگۆزاری ئاوی خوارنەوە بۆ گەڕەکەکانی نەمرود و چوارچرا، لەگەڵ کڕینی ئامێری شۆڤڵی( jcb )بۆ فەرمانگەی ئاو کەتا ئێستا بەبێڵ و پاچ ئیش دەکەن بە بڕی 250 ملیۆن دینار.

2-  گۆڕینی تۆڕی ئاوی خواردنەوە گوندی کانیماران و گەڕەکی حاجیاوای کۆن بە بڕی 350 ملیۆن دینار.

3- نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی کۆنی حاجیاوا کردنی بەڕاوێژکاری (استشاری) یان لەدایک بوون(ولادە).

4-  تەواوکردن و فراوانکردنی نەخۆشخانەی گشتی حاجیاوا بەبری 500 ملیۆن دینار.

5- دروستکردنی قوتابخانەیەکی 12 پۆلی بۆ گەڕەکی نەمرود ناسراوە بەبیرە ڕەشەکە بەتەواوی پێداویستیەکانیەوە بەبڕی یەک ملیار دینار.

6-  فراوانکردنی قوتابخانەی کفرەدۆڵ بەبڕی  70 ملیۆن دینار.

7-  تەواوکردنی بینای بەرگری شارستانی و نۆژەنکردنەوەی بینای کۆمەڵگەی فەرمانگەکان کە نۆ فەرمانگەی گرنگی تێدایە، بریتین لە  فەرمانگەکانی  ناحیەو تاپۆ، کارتی نیشتیمانی، بەرگری شارستانی، مالیە، خۆراک، پۆلیسی دارستان، هاتوچۆ و نوسینگەی گواستنەوەی حاجیاوا بەبری چوارسەد ملیۆن دینار.

8-  کۆنکرێتکردنی کۆڵانەکانی کفرەدۆڵ بەدرێژایی زیاتر لەدوو کیلۆمەتر بە بڕی 432 ملیۆن دینار.

سێ پڕۆژە بۆ دەروازەی حاجیاوا دروستدەکرێن

سێ پڕۆژە بۆ دەروازەی حاجیاوا دروستدەکرێن