بزانە کەی بارانە؟

رۆژ رۆژی گەشت و سەیران و چوونەناو سروشتە

964+

شۆڕش قادری

ئەم دوو رۆژە کەشەوهەوا جێگیر دەبێت و خوا بیدات، رۆژ رۆژی گەشت و سەیران و چوونەناو سروشتە، پێشبینیش دەکرێت، لە رۆژی یەکشەممەوە باران بارین دەستپێبکاتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی 8.11.2024 ئاسمان لە زۆربەى کاتەکاندا ساماڵ دەبێت و پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە.

سبەی شەممەش، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و بەروارد بە ئەمڕۆ پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە، خێرایی باـش، لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت.

دەستەی کەشناسی عێراقیش پێشبینی کردووە، لە رۆژی یەکشەممەوە باران بارین لە زۆربەی ناوچەکان دەستپێدەکاتەوە و لەهەندێک شوێن رەشەبای لەگەڵ دەبێت.

دەربارەی کەشی دووشەممەی داهاتوو، کەشناسی عێراق دەڵێت، “باران دەبارێت و هەورەبروسکە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان روودەدات”.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 24 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 22 پلەى سیلیزى

دهۆک: 23 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 25 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 22 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 23 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 12 پلەى سیلیزى

سۆران: 22 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 25 پلەى سیلیزى

ئەم دوو رۆژە چاوەڕێى باران نەبن

ئەم دوو رۆژە چاوەڕێى باران نەبن

کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەینێ جێگیرە

کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەینێ جێگیرە