کەشەکە پایزییە
ئەم دوو رۆژە چاوەڕێى باران نەبن
964+
وریا فەتاح
کەشەکە تەواو پایزییە و ئەم دوو رۆژە باران نابارێت و پلەکانى گەرماش بە جێگیرى دەمێننەوە.
کەشناسى هەرێم بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
دەشلێت: سبەی هەینی بە هەمانشێوەى ئەمڕۆ، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 22 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 20 پلەى سیلیزى
دهۆک : 22 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 22 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 22 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 23 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 14 پلەى سیلیزى
سۆران : 20 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 25 پلەى سیلیزى