هاوچه‌رخ و خۆماڵى جیاده‌كه‌نه‌وه
له دهۆك سه‌رژمێرییه‌كى گشتى بۆ مێش هه‌نگ و هه‌نگه‌وانه‌كان ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى پارێزگاى دهۆك ده‌ستكراوه به ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرییه‌كی گشتى بۆ مێش هه‌نگه‌كان و ئه‌و لیژنانه‌ى راپسپێردراون ئه‌و كاره بكه‌ن پێیان وتراوه مێش هه‌نگه هاوچه‌رخ و خۆماڵییه‌كان به جیاواز تۆمار بكه‌ن.
فازڵ مسته‌فا ئاكره‌یی، به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى قه‌زاى ئاكرێ به 964ـى راگه‌یاند ساڵانه ئه‌و سه‌رژمێرییه بۆ مێش هه‌نگه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیا ببنه‌وه له ژماره‌یان و به‌رهه‌می ساڵانه‌یان.
وتیشی “له ئاكرێ ده‌ستمان به‌و سه‌رژمێرییه كردووه و چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت تاوه‌كو سه‌ردانى هه‌موو هه‌نگه‌وانه‌كان ده‌كه‌ین”.
روونیشیكرده‌وه، جیاكردنه‌وه‌ى مێش هه‌نگی هاوچه‌رخ و خۆماڵى بۆ ئه‌وه‌یه كه بزانن كامه‌یان زیاتر هه‌یه، چونكه به قسه‌ى ئه‌و، هاوچه‌رخه‌كه هه‌م له به‌خێوكردن و هه‌م بۆ به‌رهه‌مه‌كه‌شی له مێش هه‌نگه خۆماڵییه‌كه كاره‌كانى ئاسانتره.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، جارێ نازانن ژماره‌ی مێش هه‌نگه‌كانى ئه‌مساڵ له سنوورى قه‌زاكه‌یان چه‌نده، به‌ڵام پێشبینى ده‌كات له‌چاو پارساڵ له زیادبوون دابێت.
بەپێی ئەو ئامارەی 964 لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی دهۆک دەستی کەوتووە، لە پارێزگای دهۆک سێ هەزار و 213 هەنگەوان هەن، بەرهەمی ساڵانەی هەنگوین زیاتر له 127 تۆنه.