تیمی 964 ورد و درشتی هەڵبژاردنەکەی ئەمڕۆ دەخەنە روو

رێک لە چەقی رووداوەکەو لە بەردەم کۆنگرێسی ئەمریکا

964+

ژووری هەواڵ

رێک لە چەقی رووداوەکە و لە بەردەم کۆنگرێسی ئەمریکا، تیمی 964 ورد و درشتی هەڵبژاردنەکەی ئەمڕۆ دەخەنەڕوو.

زانکۆ ئەحمەد سەرۆکی بەشی کوردی 964 لەگەڵ توانا نەقی زانیاری لە بارەی هەڵبژاردنی ئەمریكاوە دەخەنەڕوو.

زانكۆ ئەحمەد دەڵێت، هەڵبژاردنی ئەمجارە دووەم ژمارەی پێوانەیی تۆماركردووە لە بارەی دەنگدانی پێشوەختەوە لە دوای هەڵبژاردنی رابردووی 2021.

هەروەها ئەوەش دەخاتەڕوو، كۆماری و دیموكراتەكان لە ناو حەوشەی بنكەكانی دەنگدان و لە رۆژی دەنگدان بانگەشە دەكەن، ئەمەش بە لای ئەوەوە جۆرێك نامۆ بووە بەراورد بە شێوازی بانگەشە لە شوێنەكانی دیكە و بۆ نموونە لە كوردستان.

سەرۆكی بەشی كوردی تۆڕی 964 دەڵێت، ركابەرییەكە لە نێوان ترەمپ و هاریس زۆر بەهێز بووە و ئاشكرابوونی ئەنجامەكانیش پێدەچێت كاتێكی زۆری پێویست بێت.

بۆچی هەڵبژاردنی ئەمریکا لە رۆژی سێشەممە و لە مانگی 11دا ...

بۆچی هەڵبژاردنی ئەمریکا لە رۆژی سێشەممە و لە مانگی 11دا ئەنجام دەدرێت؟