لەسەر رێگای تکریت - سامڕا
لە رووداوێکی هاتوچۆدا دایکێک گیانی لەدەستدا؛ هاوسەر و شەش منداڵی برینداربوون
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
لەسەر رێگای تکریت – سامەڕا ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا، ژنێک گیانی لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون کە سەرجەمیان ئەندامانی یەک خێزانن.
عەمید موئەیەد عەباس، بەڕێوەبەری هاتوچۆی خورماتوو بە964ـی وت، “کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگای تکریت – سامەڕا، بارهەڵگرێکی دوو تەنی لە جۆری کیا وەرگەڕاوە و دەستبەجێ ژنێکی تەمەن 40 ساڵ گیانی لەدەستداوە و هاوسەرەکەشی کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە لەگەڵ شەش کەسی دیکە برینداربوون و سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن”.
“ئۆتۆمبێلەکە لە تکریتەوە ویستویەتی بگەڕێتەوە بۆ سامەڕا، بەڵام لەنێوان رێگاکە، بەهۆی تیژڕەوییەوە وەرگەڕاوە”، موئەیەد عەباس وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سێ لەبریندارەکان منداڵن و دۆخی تەندروستی دوو کەسیان ناجێگیرە و سەرجەمیان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی تکریت کراون.
بەڕێوەبەری هاتوچۆی خورماتوو وتیشی، بەشێک لە ئەندامانی خێزانەکە لە پشتەوەی ئۆتۆمبێلەکە سەرکەوتوون و لەکاتی وەرگەڕاندا، سەرجەمیانی فڕیداوە.
پێداچوونەوە: ژوولی عەدنان