كەشوهەوای كوردستان

جەوەكەی دەبێتە هەور و ئەگەری نمەباران هەیە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

كەشناسیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان نیمچە هەور و تەم دەبێت تا کاتەکانى نیوەڕۆ، لەگەڵ ئەگەرى نمەبارانێکى کەم لەسەر هەندێ ناوچە شاخاوییە بەرزەکان.

بەشی كەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان دەڵێت، لە دواى نیوەڕۆ کەشەکە جێگیر دەبێت و ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵەهەور دەگۆڕێت، لەگەڵ ئەگەرى دووبارە دروست بوونەوەى تەم لە هەندێ ناوچەدا.

هەروەها ئاماژە بەوە دەكەن پلەكانی گەرما 1-2 پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە دوێنێ، خێرایی با مامناوەند دەبێت لە نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.

هاوكات بەهۆی تەمومژەوە لە هەندێك ناوچە، بە گشتی مەوداى بینین لە نێوان ( 5 – 7)کم دەبێت بەڵام لە کات و شوێنی تەمدا لە نێوان ( 2 – 5 ) کیلۆمەتر دەبێت

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراویش بۆ ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی بەم جۆرەیە :

هەولێر :21

سلێمانی : 18

دهۆک : 21

کەرکوک : 22

هەڵەبجە : 20

زاخۆ :21

حاجی ئۆمەران :12

سۆران :  19

گەرمیان: 24

ئەمڕۆ لە هەولێر و چەند شارێكی دیكە تەمومژێكی چڕوپڕە

ئەمڕۆ لە هەولێر و چەند شارێكی دیكە تەمومژێكی چڕوپڕە