ئەوانەى لە زانکۆلاین ناویان هاتووەتەوە
پێویستە فەرمانبەرێکى حکومى ببێتە کەفیلى خوێندکارانى وەرگیراو لە زانکۆ
964+
وریا فەتاح
زانکۆى سەڵاحەدین، چۆنیەتی خۆتۆمارکردنی قوتابییانی تازە وەرگیراوى لە زانکۆکەى بڵاوکردەوە و دەڵێت، خوێندکار پێویستە فەرمانبەرێکى حکومى ببێتە کەفیلى.
وەک ئەوەى زانکۆکە بڵاوى کردووەتەوە، پێداویستییەکانى تۆمارکردنى خوێندکارانى قۆناغى یەکەم بۆ ساڵى خوێندنى 2024- 2025 ئەمانەن:
1- بڕوانامەى رەسەنى پۆلى دوانزدەى ئامادەیى پەسەندکراو لە لایەن بەڕێوەبەرایەتى پەروەردە.
2- پشکنینى پزیشکى ( بەمەرجێک لە بنکەى تەندروستى زانکۆ ئەنجامدرا بێت).
3- کارتى نیشتیمانى ( یاخود ناسنامەى بارى شارستانى و رەگەزنامە )ـى رەسەن لەگەڵ کۆپى رەنگاو رەنگ.
4- کارتى زانیارى (رەسەن) یاخود پشتگیرى موختار لەگەڵ کۆپى رەنگا و رەنگ
5- پسولەى خۆراک رەسەن ( کۆپى رەنگاو رەنگ).
6- وێنەى معاملات شەش دانە .
7- پاسپۆرت، ئەگەر هەبێت.
8- دەستەبەرى خوێندکار (کفالە) پێویستە فەرمانبەرێکى حکومى ببێتە کەفیلى قوتابى و پشتگیریەک لە فەرمانگەکەى بھێنى کە تێیدا مووچەکەى ئاماژە پێکرا بێت وە پێویستە ئاماژە بە ناوى قوتابیەکە بکرێت لە پشتگیریەکە وە هەروەها خودى کەفیل ئامادە بێت لەکاتى خۆ تۆمارکردنى خوێندکار یاخود هێنانى دەستەبەرى ( کفالە) لە دادنووس .
9- بەڵێنامەى قوتابی.
10- پسولەکانی خۆ تۆمارکردنى خوێندکار وەرگیراو بە زانکۆڵاین.
11- کۆپیەک لەو زانیاریانەی کە پێشکەشتکردوە لە رێگەی فۆرمی پێشکەشکردن کە بۆ ئیمێڵەکەت دەگەڕێتوە کە لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە.