هەورە بروسکە هەر دەمێنێ

خۆر دەرکەوتەوە؛ شەپۆلەکە بەرەو لاوازی دەچێ بەس ماوە

964+
ئەحمەد مستەفا

کاریگەری شەپۆلی دەریای سوور و دەریای سپی ناوەڕاست کە گەشتووە بە ئاسمانی شارەکانی هەرێمی کوردستان و بارانی بە خوڕی باراند، وەک شەپۆل کۆتایی نەهاتووە، بەڵام کاریگەرییەکەی ئەمڕۆ دووشەممە لاواز دەبێت.

پێشتر، بەشی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان کاتژمێر 9:00ی شەوی رابردو وتی، لە ماوەی 12 کاتژمێری رابردوودا بە بارینی 41.2 ملیمەتر باران، هەڵەبجە زۆرترین رێژەی بارانی لێ باریوە.

سالار عەلی شارەزا لە بواری کەشناسی ئەمڕۆ سێشەممە 4.11.2024 بە 964ی وت، هاتنی ئەم شەپۆلە هێشتا کۆتایی نەهاتووە، ئەمڕۆ کاریگەری شەپۆلی دەریای سوور و دەریای سپی ناوەڕاست لەگەڵ مانەوەی بڕێک شێ-ی هەردوو دەریا لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و لە زۆربەی ناوچەکان دەمێنێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکان، لە هەندێک شوێن تاوە باران هەورە بروسکە دروست دەبێت، بەڵام بە قسەی ئەو کەشناسە، ئەمڕۆ شەپۆلەکە وردە وردە بەرەو لاوازی دەچێت، لە هەندێک شار و ناوچە جیا جیاکانی هەرێمی کوردستان بڕی باران لاواز بۆ مامناوەند دەبێت لە هەندێک ناوچەش هەور و هەتاو.

چاوەڕوان کراوە، پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دابەزن، هەروەها رێژەی بارانی داهاتوو لە ناوچە شاخاوییەکان لە چاو شارەکان زیاتر دەبێت، سالار عەلی ئەوەشی وت، بۆ رۆژی 5.11.2024 شەپۆلەکە کۆتایی دێت، بەڵام لە هەندێک ناوچە بەهۆی هەوری ناوخۆی ئەگەرێکی کەمی باران بارین دەکرێت.

لە سەیدسادق ئاوی باراناو سایدێکی چوون بۆ سلێمانی داخست

لە سەیدسادق ئاوی باراناو سایدێکی چوون بۆ سلێمانی داخست

هەڵەبجە بە بارینی 41 ملیم باران یەکەمی هەرێمی کوردستانە

هەڵەبجە بە بارینی 41 ملیم باران یەکەمی هەرێمی کوردستانە

هەڵەبجە بە بارینی 41 ملیم باران یەکەمی هەرێمی کوردستانە

هەڵەبجە بە بارینی 41 ملیم باران یەکەمی هەرێمی کوردستانە

به‌هۆى بارانه‌ به‌خۆڕه‌كه‌ى ئه‌مشه‌و چه‌ند شوێنێ...

به‌هۆى بارانه‌ به‌خۆڕه‌كه‌ى ئه‌مشه‌و چه‌ند شوێنێكی هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌لامه‌ت نه‌بوون