"بۆ کۆتا جار"

شارەوانی سلێمانی بۆ کۆمپانیاکانی هەڵواسینی ریکلام: قەرزەکانتان بدەنەوە

964+

ژووری هەواڵ

بەشێک لە کۆمپانیاکانی هەڵواسینی ریکلام لە سلێمانی، پابەندی ئەو وادەیە نەبوون کە بۆ هەڵواسینی ریکلامەکانیان بە شوێنە گشتییەکاندا بۆیان دیاریکراوە، بەگوێرەی دواکەوتنی وادەکە پارەیان لێوەردەگیرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 3.11.2024، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، ئاگاداری ئەو کۆمپانیایانە دەکات کە کاری هەڵواسینی ریکلامیان بە شوێنە گشتییەکاندا ئەنجامداوە و ماوەی یاساییان تەواوبووە، لە ئێستادا قەرزداری شارەوانیین.

ئەو کۆمپانیایانە پاش کۆتاییهاتنی گرێبەستەکانیان لەگەڵ شارەوانی شوێنەکانیان بۆ ماوەی چەند مانگێک بەکارهێناوە، لەبەرامبەردا پابەندییان نەبووە بە پێبژاردنی ئەو ماوەیە.

“سەرباری ئاگادارکردنەوەیان بۆ چەند جارێک بەڵام بەدەم ئاگادارکردنەوەکەوە نەهاتوون، شارەوانی سلێمانی بۆ کۆتاجار ئاگاداریان دەکات کە سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی بکەن بەمەبەستی پاکتاوکردنی قەرزەکانیان، بەپێچەوانەوە پاش گرتنەبەری رێکاریی یاسایی ناوی کۆمپانیاکان بڵاودەکرێتەوە”، شارەوانی سلێمانی وا دەڵێت.

بە مەبەستی زانینی ئەو بڕە قەرزەی کە لەلای کۆمپانیاکانە، 964 پەیوەندی کرد بە شارەوانی سلێمانی، بەڵام هەوڵەکان بۆ وەرگرتنی زانیاری بێئەنجامبوون.

شارەوانی سلێمانی فلێکسی بانگەشەی سەر شوێنە قەدەغە کرا...

شارەوانی سلێمانی فلێکسی بانگەشەی سەر شوێنە قەدەغە کراوەکانی کۆکردەوە