سبەی مەچنەوە
پەروەردەکانی سەیدسادق، شارباژێڕ، شارەزوور و پێنجوێن پشوویان راگەیاند
964+
ئەحمەد مستەفا
هەریەک لە پەروەردەکانی سەیدسادق، شارباژێڕ، شارەزوور و پێنجوێن پشوویان راگەیاند، سبەی یەکشەممە 3.11.2024 بەهۆی ناجێگری کەشوهەوا کردوویانە بە پشوو لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و سبەی قوتابیانی بنەڕەتی و خوێندکارانی ئامادەیی دەوامییان نییە.
پەروەردەی سەیدسادق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، دوای گفتوگۆ لەگەڵ قایمقامی قەزای سەیدسادق لە پێناو سەلامەتی قوتابیان و خوێندکاران بڕیارماندا بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، سبەی یەکشەممە 3.11.2024 پشوو دەبێت، سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن.
هەروەها، لەتیف حسێن، بەرێوەبەری پەروەردەی شارباژێر بە 964 وت، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا سبەی لە سنوری پەروەردەی شارباژێر کردەویانەتە پشوو.
لەلایەکی دیکەوە، لەبەر نەگونجانی کەشوهەوا و سەلامەتی گیانی مامۆستایان و خوێندکارانیان، بە پشت بەستن بە پێشبینی کەشناسی و پاش وەرگرتنی رای قایمقامی قەزای شارەزوورم پەروەردەی شارەکە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن کردی بە پشوو، و دەڵێت، دوو سبەی 4.11.2024 دەوام ئاسایی دەبێتەوە.
هەروەها بەهۆکاری ناجێگری کەشوهەوا، هێمن ئیبراهیم، قایمقامی پێنجوێن بۆ 964 ئەوەی راگەیاند، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن کردوویانە بە پشووی فەڕمی.
کەشناسی هەرێمی کوردستان، هەواڵی هاتن و دابارینی شەپۆلێکی دوو رۆژەی باران بارینی بۆ سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە، جگە لە بارانی بە لێزمە و دروستبوونی لافاو، ئەگەر زۆری فراوانی هەورەبروسکەی کردووە لە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە.