ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەیان ئاشکرا بوو

سودانى و ئەردۆگان باسى چیان کرد؟

964+

وریا فەتاح

بەپێى راگەیەنراوى نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆک وەزیرانى عێراق، لە کۆبوونەوەى سودانى و ئەردۆگان دا، پرسى هێرشى بەردەوامى ئیسرائیل  بۆسەر غەزە و لوبنان و پەرەسەندنى مەترسییەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.

وەک لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، لە کۆشکی وەحدەدین لە شارى ئیستانبوڵ لەلایەن ئەرۆدغانەوە پێشوازى لە محەمەد شاع سودانى کراوە.

“ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بووە لەبارەى دواین پێشهاتەکانى ناوچەکە و پەرەسەندنى مەترسییەکان بۆسەر ئاسایش و سەقامگیرى کە لە لایەن قەوارەى “زایۆنییەوە” دروستبووە”، لە راگەیەنراوەکەدا وا باسکراوە.

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو کە ئەردۆغان و سودانى، باسیان لە یەکخستنى هەڵوێستەکانیان کردووە و داوایان لە وڵاتانى عەرەبى و ئیسلامى و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە کە پاڵپشتى هەوڵەکان بکەن بۆ ئاگربەست و ئاسانکارى بۆ گەیاندنى هاوکارى بۆ ئەو کەسانەى بەهۆى هێرشەکانەوە توشى کێشە بوون.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندى نێوان بەغدا و ئەنقەرە و رێگاکانى کاراکردنى یاداشت و لێکتێگەیستن و رێککەوتنە هاوبەشەکان، گفتوگۆى لەبارەوە کراوە.

سودانى و ئەردۆگان کۆدەبنەوە

سودانى و ئەردۆگان کۆدەبنەوە