کەرکوک

کرێکارانى کۆمپانیایەک دژى پێنەدانى موچەکانیان گردبوونەوە

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

ژمارەیەک کرێکاری کۆمپانیایەکى دروستکردنی شیش لەدژی پێنەدانی موچەکانیان لە بەردەم کۆمپانیاکە گرد بوونەوە و هۆشداریش دەدەن ئەگەر بەدەمیانەوە نەچن، رێگەى سەرەکى دەگرن.

کرێکارەکان کە ژمارەیان 40 کەس دەبوو، ئەمڕۆ هەینى لە بەردەم دەروازەى چوونە ژوورەوەى کۆمپانیاکە گردبوونەوە، بە وتەى خۆیان هەر کرێکارە و بڕێک پارەى لاى کۆمپانیایە، بەڵام کۆمپانیاکە بەهۆى کێشەى خۆیانەوە موچەى کرێکارەکانى نەداوە.

هۆگر عەبدولجەبار، زیاتر لە دوو ساڵ کرێکارى ئەو کۆمپانیایە بووە، بۆ 964 قسەى کرد و وتى،” ژمارەمان 40 کەسە لە کرێکار و ئاسنگەر و کارەباچى و پێکدێین، هەر مانگەو یەکێک بەڕێوەبەرى کۆمپانیاکەیە و سێ مانگە موچەیان پێنەداوین و دەچینە لاى هەر یەکێکیشیان خۆى لێ دەدزێتەوە”.

داواى لە پارێزگارى کەرکوک کرد بێتە سەرخەت و کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکات، ئەگینا وەکخۆى دەڵێت، شەقامى پشتێنەیى کەرکوک دادەخەن.

ئەحمەد عەبدولواحید کە کرێکارێکى دیکە بوو، بە 964ـى وت، لە کاتى کارکردن چەندین هاوڕێیان بریندار بووە و هەبووە چاوى لەدەستداوە و کرێکارێکیش بەربووەتەوە و گیانى لەدەستداوە، بەڵام هیچ حسابێکیان بۆ نەکراوە و تەنانەت شایستەى خۆشیان کە موچەو حەقى کرێکارییانە پێیان نەدراوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

کرێکارانی کۆمپانیای نەوتی تەقتەق گردبوونەوە و حیکایەت...

کرێکارانی کۆمپانیای نەوتی تەقتەق گردبوونەوە و حیکایەتی رێگای بالیسانیش تەواو نابێت