پێنج کەس لە ئۆتۆمبیلێکدا

خۆی کێشا بە بەربەستێکی کۆنکرێت و هەموویان برینداربوون

964+
ئەحمەد مستەفا

رووداوێکی هاتوچۆ پێنج برینداری لێ کەوتەوە، ئەوەش لەسەر رێگای کەلار بۆ دەربەندیخان روویداوە، سەرجەم بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

رێگاکە داخراوە و بووە، بەقسەی هاتوچۆ ئەوە هۆکار بووە.

هاتوچۆی گەرمیان لە بڵاوکراوەیەکدا ئەمڕۆ 1.11.2024 دەڵێت، بەیانی ئەمڕۆ هەینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ناڤارا بە ئاراستەی قەزای دەربەندیخان رۆیشتووە، لە بەرامبەر گوندی لەواوان رێگاکە داخراوە و بووە بەیەک ئاراستە خۆی کێشاوە بە بەربەستی کۆنکرێتی سەر رێگاکە.

هاتوچۆ دەڵێت، بەهۆیەوە شۆفێر و چوار سەرنشین برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری لە ناحیەی باوەنوور.

هاتوچۆی شارەکە باسی لەوەشکردووە، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.

دیمەنی رووداوەکە کە هاتوچۆی گەرمیان تۆماری کردووە: