وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ژمارەی بەڕێوەباریەتییەکانی زیاد دەکات

964+

توانا نەقی

وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانی وەزاری بۆ کردنەوەی چەند بەڕێوەبەرایەتییەکی نوێ لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەردەکات.

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاودانکردنە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم، بە پێی چەند نوسراوێک کە لە 30ی کانوونی دووەم دارکراوە فەرمانی کردوە بە کردنەوەی چەند بەڕێوەبەرایەتییەکی  ئاوەدانکردنەوە  و نیشتەجێکردن.

بە پێی فەرمانەکە لە ئیدارەی راپەڕین بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاوەدانکردنەوە و  نیشتەجێبکردن دەکرێتەوە، هەروەها بڕیاریداوە بە گۆڕینی فەرمەنگەی لقی تاقیگەی بیناسازی راپەڕین، بۆ بەڕیوەبەرایەتی تاقیگەی بیناسازی راپەڕین و لکاندنی بە دیوانی وەزارەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە بۆ کەمکردنەوەی رۆتین و خێرا جێبەجێکردنی پرۆژەکان و چاکردنەوەی رێگاوبان لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بڕیاردراوە بە لکاندنی بەڕیوەبەرایەتی چاکردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی زاخۆ لە رووی ئیدارییەوە داراییەوە بە دیوانی وەزارەتەوە.

لە فەرمانێکی دیکەی وەزیری ئاوەدانکردنەوەدا، بڕیاردرا بە کردنەوەی هەردوو بەڕیوەبەرایەتی رێگاوبانی سۆران  و ئاوەدانکردنەوە و  نیشتەجێکردنی سۆران، ئەوەش لە بەر فراوان بوونی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

فەرمانەکەی وەزیری ئاوادەنکردنەوە پارێزگای هەڵەبجەش بێبەش ناکات و بریاردراوە بە کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە پارێزگای هەڵەبجە.

ئەو فەرمانەش دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی راقوێژکاری وەزارت هاوتووە لە 19ی کانوونی یەکەمی 2022 وەکپێویستتیەک بۆ کردنەوەی ئەو بەڕێوبەرایەتیانە و گۆڕانکارییەکان لەو ناوچانە.