بەرەو هەڵبژاردنی ئەمریکا

گەورە فەرمانبەرەکەی کۆشکی سپی هات و قسەیەکی بە گوێی بووشدا چرپاند

+964

ژووری هەواڵ

گەورە فەرمانبەرەکەی کۆشکی سپی هات و قسەیەکی بە گوێی بووشدا چرپاند، بووشی سەرۆک رەنگی گۆڕا، بەڵام زۆر هەوڵیدا لە پێش چاوی کامێراکان خۆی کۆنترۆڵ بکات، ئەمە ئەو رۆژە بوو کە مێژووی ئەمریکا و جیهان تێیدا گۆڕا.

رۆژی 11ی سێپتەمبەری 2001 کاتێک هێرش کرایە سەر دوو تاوەری بازرگانی جیهانی لە نیویۆرک و بووش هەواڵەکەی پێگەیشت، دەم و دەست بڕیاریدا بگەڕێنەوە بۆ واشنتن، بەڵام تیمەکەی مکوڕ بوون لەسەر ئەوەی سەرۆک بچێتە بنکەیەکی سەربازی لە لیوزیانە، چونکە هێرشەکان زۆر گەورەن و هەموو شتێک لە مەترسیدایە، بە ژیانی سەرۆکیشەوە.

لە نیویۆرک دوو تاوەر هەبوون، بەرز تا شانی هەورەکان، رۆژی 11ی سێپتەمبەر چەند خۆکوژێک بە دوو فڕۆکەوە خۆیان پێدا تەقاندنەوە، دوو تاوەرەکە رووخان و سەدان کەس کوژران، بەڵام ئەم شوێنە بۆ هەتا هەتایە مێژووی گۆڕی.

دوو باڵەخانەی سەنتەری بازرگانی جیهان دەکەوتنە شاری مانهاتنی خوارووی نیویۆرک، لە 4ی نیسانی 1973 بە فەرمی کرانەوە و بەرزییان زیاتر لە 415 مەتر بوو، ببوونە ئایکۆنی هەرە دیاری نیویۆرک.

هێرشەکان لەسەر ئەمریکا و هەموو جیهانیش زۆر قورس کەوتن، بووشی کوڕ هەشت مانگ بوو پۆستی سەرۆکایەتی وەرگرتبوو، دوای ئەم رووداوە شەڕێکی گەورەی دژی تیرۆر راگەیاند و دەستەواژە بەناوبانگەکەی وت ”دەبێت هەموو جیهان بڕیار بدەن، یان لەگەڵمانن یان دژمانن”.

لێکەوتەی ئەم هێرشانە، هێرشی ئەمریکا بوو بۆ سەر ئەفغانستان و عێراق و گۆڕانی بارودۆخی هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیش.

ئێستا لە شوێنی دوو تاوەرەکە، تاوەرێکی زەبەلاح دروستکراوە کە بەرزییەکەی دەگاتە 541 مەتر و هەشت ساڵ و 4 ملیار دۆلاری ویست، تا تەواو بوو، بەڵام ئەم تاوەرە شوێنی رووداوەکەی لە دڵی ئەمریکییەکاندا نەسڕیوەتەوە و ئێستا هەر لەوێ مۆزەخانەیەک دروستکراوە بە هەموو یادگارییەکانی ئەو رۆژە تا ئەمریکییەکان و خەڵکی جیهانیش لە یادیان نەچێت.

964 له‌به‌رده‌م ئه‌و هۆڵه‌ى ئه‌مڕۆ تره‌مپ وتارى تێد...

964 له‌به‌رده‌م ئه‌و هۆڵه‌ى ئه‌مڕۆ تره‌مپ وتارى تێدا پێشكه‌ش ده‌كات