پێدەچێت فێستیڤاڵى هەناریش بگرێتەوە

خۆتان ئامادەکەن باران بەڕێوەیە

964+

ژێوار خدر

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى، شەپۆڵى باران بارین و هەورە تریشقە بەڕێوەیە،  ئەم هەفتەیە بەتایبەت بۆ پارێزگای سلێمانی هەفتەیەکی باراناوی دەبێت و پێدەچێت هەڵەبجە و فێستیڤاڵى هەناریش بگرێتەوە.

وەک ئەوەى کەشناسى بڵاوى کردووەتەوە، لە ئەمڕۆ پێنجشەممە 31.10.2024ـەوە لە کاتەکانی نیوەڕۆوە ئاسمانی هەرێم بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و نیمچە پاڵەپەستۆیەکی لاوازی باران بارین، لەسەر هەندێ ناوچەی سنووری باشووری هەرێم و بەتایبەتیش سنوورى پارێزگاى سلێمانى و بەشێک لە پارێزگاى هەڵەبجەو ئیدارەى گەرمیان هەیە.

رێژەى بارانى پێشبینیکراو لە نێوان (1-3) ملم دەبێت لە هەندێ ناوچانە و ئێوارەى رۆژى شەممە لە ئەنجامى یەکگرتنى دوو نزمە پاڵەپەستۆ هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى شەپۆڵێکى باران بارین”. کەشناسى بەم شێوەیە باسى کردووە.

وەک روونى کردووەتەوە، زۆرترین رێژەى باران بارینى پێشبینیکراو لە ماوەى ئەم شەپۆڵە دەکەوێتە رۆژى یەکشەممە، بەشێوەیەک باران بارین هەورە تریشقە سەرجەم ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە و پلەکانى گەرماش بە 2 بۆ 5 پلە نزم دەبنەوە و خێرایی با زیاد دەکات بۆ سەرووى 35 کم لە کاتژمێرێکدا.

دەشڵێت، تا رۆژى دووشەممە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لەسەر ناوچەکە دەمێنێتەوە رۆژى سێ شەممە کۆتاىی پێدێت.

جوتیاران مشتیان لەو بارانە خۆش کردووە کە بەنیازە ببارێ...

جوتیاران مشتیان لەو بارانە خۆش کردووە کە بەنیازە ببارێت