کۆمارییە و پشتگیرى دیموکراتەکان دەکات
کچەکەى دیک چینى هێرشى توند دەکاتە سەر ترەمپ
964+
ژووری هەواڵ
لیس چینى، کچەکەى دیک چینى جێگرى پێشووترى سەرۆکى ئەمەریکا هێرشى توند دەکاتە سەر ترەمپ و قسەکانى بە ناڕاست لێکدەداتەوە.
لە میانى گفتوگۆیەکیدا لە زانکۆى جۆرج واشنتۆن کە توانا نەقیى نێردراوى 964 بۆ ئەمەریکا ئامادەى بوو، کچەکەى دیک چینى رووى رەخنەکانى لە ترەمپ کردووە و بە بێ بەڵێن وێناى کردووە.
وەک ئەوەى توانا باسى دەکات، هەرچەندە لیس چینى لە کۆمارییەکانە، بەڵام بەهۆى ناکۆکییەکانى لەگەڵ ترەمپ پشتگیرى لە کامالا هاریسى کاندیدى دیموکراتەکان دەکات.
وەک ئەوەى توانا نەقى باسى دەکات، لەبارەى لابردنى باجەوە، لیس چینى بەڵێنەکانى ترەمپى بە ناڕاست لەقەڵەمداوە و بە زیان بۆ خەڵکى ئەمەریکاى وەسف کردووە.