دووەم رۆژی دیداری مێری لە هەولێر بەڕێوەدەچێت - وێنە: 964
ئوردن ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه هاوكار و پاڵپشت بێت
دروستكردنى سه‌كۆ بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى عێراق و شام پانێڵێكی تایبه‌تى (دیدارى مێری) بوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دروستكردنى سه‌كۆیه‌كى فراوان بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه و گرفته‌كان كه رووبه‌ڕووى عێراق و شام بووه‌ته‌وه، پانێڵێكى تایبه‌تى دیدارى مێرى، كه بۆ یه‌كه‌مجاره ئه‌م بابه‌ته ده‌وروژێندرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وڵاتى ئوردن له‌رێگه‌ى شازاده حه‌سه‌نه‌وه ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه بۆ هاوكار ى پاڵپشتى بۆ دروستكردنى سه‌كۆكه.
پانێڵكه، ئه‌مڕۆ له دووه‌م رۆژى دیدارى (مێری) له هه‌ولێر به ڕێوه‌چوو كه هیوا عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ده‌زگاى میدیاى 964 به‌ڕێوه‌ى ده‌برد و هه‌ریه‌ك له سەید بەها‌و ئەلمەسڕی، وەزیری پێشوو و نوێنەری ئه‌میر ئەلحەسەن بن تەڵاڵ، لوقمان فەیلی، باڵیۆزی عێراق لە ئەڵمانیا، عەمار قەحف، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەنتەری عمران، به‌شدار بوون.
به‌ر له‌وه‌ى پانێڵه‌كه ده‌ستپێبكات، د. دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین سه‌رۆكى ئه‌نستیتیوتى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بۆ توێژینه‌وه گرنگى بابه‌تى ئه‌م پانێڵه‌ى دووپاتكرده‌وه به‌تایبه‌تیش بۆ ناوچه‌كه و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كرد ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه به شام و عێراق، به‌ڵكو بۆ ته‌واوى ناوچه‌كه‌یه.
وتیشی “نامانه‌وێت له‌و شه‌ڕ و ململانێیانه‌ى له ناوچه رووده‌ده‌ن ووردبینه‌وه هێنده‌ى مه‌به‌ستمانه چۆنیه‌تى ده‌رخستنى هۆكاره‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان بخه‌ینه روو”.
ئه‌وه‌شی باسكرد كه پرسیاری جه‌وهه‌رى ئه‌وه‌یه، ئایا ده‌كرێت له‌ناو ته‌واوى ململانێ و شه‌ڕه‌كانى ناوچه‌كه، پێكه‌وه بیر له داهاتوویه‌كی باشتر بۆ عێراق و شام بكه‌ینه‌وه؟، وتى “بێگومان ده‌توانین”.
روونیشیكرده‌وه كه پێشتر ئه‌م گفتوگۆیانه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌میر حه‌سه‌ن بن ته‌ڵاڵ كردووه و ئه‌ویش ئاماده‌یی ده‌بڕیوه كه هاوكار و پاڵپشتى ئه‌و سه‌كۆیه بێت كه ده‌مانه‌وێت لێیه‌وه چاره‌سه‌رى گرفته‌كانى ناوچه‌كه‌ى لێ بكه‌ین.
سه‌ید به‌ها ئه‌لمه‌سڕی وه‌زیری پێشووى ده‌وڵه‌تى ئوردن و نوێنه‌رى ئه‌میر حه‌سه‌ن بن ته‌ڵاڵ، نامه‌یه‌كی ئه‌میری له پانێڵه‌كه خوێنده‌وه كه ئاماژه‌ى به گه‌لانى ناوچه‌كه كه له‌ناویاندا ناوى كورد، تورك عه‌ره‌ب و فارسی هێنا و به‌پێویستى زانى له‌ناوچه‌كه به‌گشتى كار له‌سه‌ر دروستكردنى چه‌ندین سه‌كۆى گفتوگۆ نێوان ئه‌و گه‌ڵانه كرد، بۆئه‌وه‌ى كار له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانى ئابوورى، كۆمه‌ڵایه‌تى رۆشنبیری و بازرگانى له وڵاتانى نوچه‌كه بكرێت.
لوقمان فه‌یلى باڵیۆزى عێراق له ئه‌ڵمانیاش، پێیوابوو كه ئه‌گه‌ر دوو جۆر ئیراده له ناوچه‌كه هه‌بێت كێشه‌و گرفتى وڵاتان چاره‌سه‌ر ده‌بن له‌وانه‌ش ئیراده‌ى سیاسی و ئیراده‌ى كۆمه‌ڵگاكان.
عه‌ممار ئه‌لكه‌هف بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەنتەری عمران بۆ توێژینه‌وه یه‌كێك بوو له به‌شدارانى پانێڵه‌كه، كێشه‌ى هه‌ره گه‌وره و سه‌ره‌كى وڵاتانى ناوچه‌كه‌ى به به چۆنیه‌تى حوكمڕانى ئه‌و وڵاتانه باس كرد و پێیوابوو كه كێشه له حوكمڕانیایندا هه‌یه و هاته سه‌ر سووریا وه‌ك نموونه‌یه‌ك كه له حه‌فتاكانه‌وه له‌ریسَگه‌ى حزبی به‌عسه‌وه ناسانامه‌كانى ئه‌م وڵاته ده‌شێوێندرێن.