پێویستى پێیەتى
خوێن بە کۆیە ببەخشن
964+
وریا فەتاح
بانکى خوێنى کۆیە پێویستى بە خوێنە و داوا دەکات هەر کەسێک لەخۆیڕا دەبینێت، سبەینێ بچێتە تاقیگەى ناوەندى و بیبەخشێت.
بەپێى ئاگادارییەکى تەندورستى کۆیە، بانکى خوێنى شارەکەیان پێویستى بە خوێنى جۆر ( + A)ـە و داوا دەکات، هەرکەسێک ئامادەیی تێدایە سبەی چوارشەممە لە کاتژمێر 8ـى بەیانی تا 12ـى ی نیوەڕۆ سەردانی تاقیگەی ناوەندی کۆیە بکەن ..
تەندروستى کۆیە ناوە ناوە ئاگادارى بڵاودەکاتەوە و داواى خوێن دەکات و پێشتریش پێویستیان بە خوێنى جۆرى ناقس بووە.
هەروەک لە لێدوانێکى پێشوترى بۆ 964 هاوکار عەلى، وتەبێژى تەندروستى کۆیە وتبووى،”پێویستى زۆرمان بە خوێنى جۆرى ناقسە، بە تایبەت بۆ دۆخى لەناکاو و کاتى نەشتەرگەرى”.
ئەو کەسانەى جۆرى خوێنیان سەر بە پێکهاتەى زائیدە لە بانکى خوێنى کۆیە خوێن دەبەخشن، بەڵام هاوکار عەلى دەڵێت، “کاتێک ئاگادارى بڵاودەکەینەوە ئەو کەسانەى جۆرى خوێنەکەیان سەر بە پێکهاتەى ناقسە نایەن.
“خەڵک هەبووە، لە کاتى رووداوێکى بەپەلەدا بەهۆى بەردەستنەبوونى خوێنى ناقس، تووشى گرفتى زۆر بووە و پەیوەندى بە سەدان شوێنەوەکراوە تا خوێنەکە ئامادە بووە”، هاوکار عەلى واى وت.