لە رانیە

کیسێکی کرمی ئاوی بە قەبارەی 20 سانتیم لە سکی منداڵێک دەرهێنرا

964+

شۆڕش قادری

لە نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە کیسێکی 20 سانتیمەتری لە سکی منداڵێک دەرهێنرا.

فەرمان ئەحمەد یاریدەدەری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە بە 964ـی وت، “لە نەخۆشخانەکەمان بە نەشتەرگەری کیسی کرمی ئاوی لە سکی منداڵێکی تەمەن شەش ساڵ دەرهێنرا کە قەبارەکەی 20 بە 15 سانتیمەتر بوو”.

“لە نەشتەرگەرییەکەدا سپڵی منداڵەکە پارێزراوە، بێ ئەوەی سپڵەکە لاببرێت و ژیانی منداڵەکە رزگار کرا”، فەرمان ئەحمەد وای وت.

یاریدەدەری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە دەستخۆشی لە ستافی هۆڵی نەشتەرگەری، پسپۆڕانی نەشتەرگەری و بێهۆشکاری نەخۆشخانەکە کرد، کە توانیویانە نەشتەرگەرییەکە بە سەرکەوتوویی ئەنجام بدەن.

چوار رۆژە تەرمێک لە پزیشکى دادى رانیەیە کەس خۆى ناکات ب...

چوار رۆژە تەرمێک لە پزیشکى دادى رانیەیە کەس خۆى ناکات بە خاوەنى

هەزار و 800 نەخۆشی رانیە چارەسەر وەردەگرن

هەزار و 800 نەخۆشی رانیە چارەسەر وەردەگرن