بە بەشداری ئیلۆن مەسک و میلانیا

بانگەشەی ترەمپ لە شاری مەنهاتنی نیویۆرک بەڕێوەچوو

964+

توانا نەقی – نیۆیۆرک

کەمپینی بانگەشەی دۆناڵد ترەمپ بەربژێری کۆمارییەکانی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە شاری مەنهاتنی نیۆیۆرک بەڕێوەچوو.

کەمپینەکە بە بەشداری میلانیای هاوسەری و ئیلۆن ماسک خاوەنی کۆمپانیاکانی سپەیس ئێکس و تێسلا و سەرمایەداری ناوداری جیهان بەڕێوەچوو.

ئیلۆن مەسک وتی، “ئەگەر ترەمپ لە هەڵبژاردن سەرکەوتن بەدەست بێنێت و ببێتەوە بە سەرۆکی ئەمریکا، دوو ترلیۆن دۆلار لە خەرجییەکانی ئەو وڵاتە کەم دەکات، ئەو بڕەش دەکاتە یەک لە سێی خەرجییە فیدڕاڵییەکان لە حکومەتی ئەمریکا.

ویلایەتی نیۆیۆرک گرنگییەکی تایبەتی بۆ دۆناڵد ترەمپ هەیە، چونکە لەلایەکەوە ژمارەی کورسییەکانی دەستەی هەڵبژاردن لە نیۆیۆرک زۆرن و بە یەکێک لە شارە یەکلاکەرەوەکانی هەڵبژاردن لەقەڵەم دەدرێت و لەلایەکی دیکەشەوە، ترەمپ لەدایکبووی ناوچەی کوینزی نیۆیۆرکە، بۆیە ترەمپ دەیەوەت بە نزیکبوونەوە لە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، جێ پێی خۆی لەو ویلایەتە قایم بکات.

بڕیارە رۆژی 5.11.2024 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لەو وڵاتە بەڕێوەبچێت.

توانا نەقی نێردراوی 964 لە ئەمریکایە و رۆژانە زانیاری و پێشهاتەکان دەگەیەنێت.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

دۆناڵدۆ ترەمپ: هیچ شتێك ناموەستێنێت و خۆم بە دەستەوە نا...

دۆناڵدۆ ترەمپ: هیچ شتێك ناموەستێنێت و خۆم بە دەستەوە نادەم

ئەمڕۆ ترەمپ لە نیویۆرك و هاریس لە پێنسلڤانیا بانگەشە د...

ئەمڕۆ ترەمپ لە نیویۆرك و هاریس لە پێنسلڤانیا بانگەشە دەكەن

 ئێستا...دیموكراتەكان دەرگای هۆڵی بانگەشەیان لە ترەمپ ...

 ئێستا...دیموكراتەكان دەرگای هۆڵی بانگەشەیان لە ترەمپ گرتووە