ئۆتۆمبێلەکەشی دەستی بەسەرداگیرا
لەسەر بڕینی دار کەسێک لە عەربەت دەستگیر کرا
964+
شۆڕش قادری
وەزری سەرمایە و ئیدی خەڵک بۆ گەرمکردنی ماڵەکانیان پەنا بۆ بڕینەوەی داری سروشتی دەبەن، بۆیە رۆژانە چەند کەسێک بەوهۆیەوە دەستگیر دەکرێن و رووبەڕووی یاسا دەبنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 28.10.2024 هێمن کەمەرخان وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی وت، “هاوڵاتییەک بە تۆمەتی بڕینی ژمارەیەک داری سروشتی لە بازگەی دارەڕەش لە سنووری شارەزوور دەستگیر کراوە و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گیراوە، کە لە جۆری پیکاب بووە”.
“دواتر ئەو هاوڵاتییە رادەستی بنکەی پۆلیسی دارستانی عەربەت کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە”، هێمن کەمەرخان وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی ئەو کەسە رادەستی دادوەر کراوە.