ئاگر لە دوکانێکى مۆبایل کەوتەوە

خاوەن فرۆشگە سوتاوەکەی قەڵادزێ: 11 دەفتەر زیانم بەرکەوتووە

964+

محەمەد عەلی – قەڵادزێ

بەهۆی شۆرتی کارەباوە فرۆشگەیەکی مۆبایل لە ناو بازاڕی قەڵادزێ ئاگری گرت، خاوەنەکەی بە 964ی وت، مۆبایلی گران بەهای زۆر تێدا بووە، هیچیانم بۆدەرنەچووە.

ئاگرەکە بەیانی ئەمڕۆ لە گەڵ کرانەوەی بازاڕی شارەکە هەڵگیرساوە، عەلی ئیسماعیل، خاوەن دوکانەکە بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ بەیانی کاتژمێر 9:00 لەماڵەوە بووم، هاوسێ دوکانەکان پەیوەندییان پێوەکردم کە ئاگر لەدوکانەکەت کەوتووەتەوە، کە هاتم دەیان کوژاندەوە”.

بەقسەی عەلی ئیسماعیل، فرۆشگەکەی مۆبایلی زۆری تێدا بووە، سەرجەمیان نرخیان گران بەها بوون،بەشێکی زۆری دوکانەی سوتاوە، بەرگری شارستانیش زوگەشتن بەڵام ئاگرەکە زۆر خێرابوو.

“نزیکەی 13 ساڵە دوکاندارم ئەمکارە دەکەم، رۆژێکی وا ناخۆشم نەدیوە زۆر دڵگران بووم، زیاتر لە 11دەفتەر دۆلارم زەرەر کردووە، زۆر شوکرم بەو بەسەرکردنەوەی خودای گەورە“، عەلی ئیسماعیل خاوەن دوکانەکە وای وت.

لەسەر رووداوەکە، بەرگری شارستانی قەڵادزێ بە 964ـی وت، کاتژمێر 09:00 پەیوەندییان پێوەکردین، هەرزوو گەیشتینە لای فرۆشگەکە و کرۆنتۆڵمان کرد، کە زووتر کۆنتڕۆڵ نەکرایە، دوور نەبوو دوکانەکانی هاوسێشی ئاگر بگرن و زیانی زیاتری دەبوو.

پاش رووداوەکە، خەڵکی خانەخوێ و رێبواران و دراوسێکانی دەستیان کرد بە کۆکردنەوەی پارە بۆ عەلی و وەک هاوکارییەک بۆ زیانە مادییەکانی و پاڵپشتییەک بۆ دەربازکردن لە رێژەیەکی زیانەکە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

فۆم چۆن هەناسەی ئاگر دەخنکێنێ؟

فۆم چۆن هەناسەی ئاگر دەخنکێنێ؟

نزیكەی 60 ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنەوە ئاگرەكەی بەغدایان كۆن...

نزیكەی 60 ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنەوە ئاگرەكەی بەغدایان كۆنتڕۆڵ كرد