نزیکەى سێ دۆلار و نیو بۆ هەر بەرمیلێک

نرخى نەوت بە قەبارەیەکى گەورە دابەزى

964+

وریا فەتاح

لەگەڵ یەکەم رۆژى هەفتەیەکى نوێى بازاڕى نەوت، نرخەکەى بە شێوەیەک دابەزیوە کە زیاتر لە دوو مانگە بەیەک قۆناغ بەو شێوەیە دانەبەزیوە.

دابەزینەکە زیاترە لە سێ دۆلار و پێدەچێت پەیوەست بێت بە قەبارەى هێرشەکەى ئیسرائیل بۆسەر ئێران کە هیچ ناوەندێکى نەوتى بە ئامانج نەگرت.

ئەمڕۆ دووشەممە، دەستپێکى مامەڵەکان بە نرخى نەوت بە دابەزین دەستى پێکرد، بەشێوەیەک نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە نزیکەی 72.57 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و 3.48 سەنت توشى دابەزین بووە. هەروەها بەرمیلێك نەوتی سووكی تێكساسیش بە 68 دۆلار و 42 سەنتە، ئەمەش 3.36 سەنت لە نرخەکەى بووەتەوە.

زیاتر لە هەفتەیەکە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە چەند هەفتەی رابردوو کەمێک بە جێگیری ماوەتەوە یان گۆڕانکارییەکی کەمی تێدا روودەدات.

لە نیوەى یەکەمى ئەم مانگە، نرخى نەوت بەردەوام لە بەرزبوونەوەدابوو، بەشێوەیەک گەیشتە بن 80 دۆلار، هۆکارەکەشى ئەگەرى هێرشى ئیسرائیل بوو بۆسەر کێڵگە نەوتییەکانى ئێران، بەڵام لە ئەگەرى خاوبوونەوەى مەترسى هێرشەکە جارێکى دیکە نرخى نەوت رووى لە دابەزین کردەوە.

هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی بەرزكردەوە

هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی بەرزكردەوە