چەمچەماڵ

بەتۆمەتی دزینی 200 ملیۆن دینار چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

964+

وریا فەتاح

پۆلیسى سلێمانى، بە تۆمەتى دزینى 200 ملیۆن دینار و بڕێک ئاڵتون، چوار تۆمەتبار دەستگیرکران.

پۆلیسى سلێمانى بڵاوى کردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە لە ماڵەکەی بڕی 200 ملیۆن دینارو بڕێک ئاڵتونی لێ دزراوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا چوار تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە بدۆزرێنەوەو دەستگیربکرێن.

وەک ئەوەى پۆلیس باسى دەکات، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباراندا دەستگیرا بەسەر بڕێک دراوی ئەمەریکیدا.

تۆمەتبارەکان کە سێ کەسیان لەدایکبووى 1999 و کەسێکیان لە دایکبووى 1997ـە، دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و بەپێى مادەى 433 لە یاساى سزادان راگیراون.

ئەو تۆمەتبارە دەستگیرکرا کە دزى لە فرۆشگاکان دەکرد

ئەو تۆمەتبارە دەستگیرکرا کە دزى لە فرۆشگاکان دەکرد