داقوق
هەشت جوتیارە دەستگیرکراوەکە ئازاد کران
964+
کاروان ساڵحی -کەرکوک
ئەو هەشت جوتیارە کوردەى ئاوایى مەنسوڕ لە قەزاى داقوق کە ئیوارەى ئەمڕۆ لەلایەن سوپاى عێراقەوە دەستگیرکرابوون، ئازاد کران.
دیلان غەفور، ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەران بە 964ـى وت، دوای ئاگادارکردنەوەمان دەربارەی دەستگیرکردنی هەشت جوتیاری کوردی ئاوایی مەنسوڕ لە حەفتەغار، پەیوەندیم بە چەند شوێن و لایەنی بەرپرسەوە کرد و دەرکەوت جوتیارەکان بەبێ فەرمانی دادوەر دەستگیرکرابون”.
ئاشکراشى کرد، کەمێک لەمەوبەر سەرجەمیان ئازاد کران و گەڕانەوە ناو خێزانەکانیان.
پێداچوونەوە- وریا فەتاح