هه‌فته‌یه‌كیشه له هه‌ولێر و دهۆك ده‌ستپێكراوه
له‌م هه‌فته‌یه چه‌كى پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى سلێمانى خه‌رج ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌م هه‌فته‌یه چەكی پارەی گەنمی جوتیارانی سنوورى سلێمانی خەرج دەكرێت و پارەكه‌شیان به‌سه‌ردا دابەشدەكرێت، ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كیشه دابه‌شكردنى ئه‌م پاره‌یه به‌سه‌ر جوتیارانى هه‌ولێر و دهۆك بەردەوامە.
پێشتر، بەشێكى پارەی گەنمی جوتیارانی سلێمانی دابه‌شكرا، كەبریتی بوو له 67 ملیار و 841 ملیۆن دینار.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى له‌م هه‌فته‌یه له سلێمانى دابه‌شده‌كرێت به‌شی حه‌وته‌مییه‌تى، كه بریتییه له 20 ملیار دینار.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێشتر له به‌غداوه پارەی گەنمی جوتیاران، به نزیکەی 45 ملیار دیناری نێردراوە، له‌و بڕه‌یه 20 ملیاری بۆ سلێمانی، 15 ملیار بۆ هەولێرە و 10 ملیار دیناریش بۆ جوتیارانى دهۆک بووه.
به‌قسه‌ى نەوزاد شێخ کامیل 282 ملیار دینار ماوه به‌غدا بۆ شایستەی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بینێرێت.