هەر خێزانێک 200 لیتر

سبەینێ لە قەزای کفری و ناحیەی رزگاری نەوت دابەشدەکرێت

964+

ژووری هەواڵ

ئیدارەی گەرمیان هاوڵاتیانی قەزای کفری و ناحیەی رزگاری ئاگادار دەکاتەوە کە بەرمیلەکانیان ئامادە بکەن، چونکە سبەینێ نەتیان بەسەردا دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ هەینی ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، سبەی شەممە 26.10.2024، لە لە قەزای کفری لە وێستگەی میر و لە ناحیەی رزگاری لە وێستگەی ئاسۆ نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت.

“هەر هاوڵاتیەک فۆرمی خۆراکی قەزای کفری و ناحیەی رزگاریە ئەتوانێ سەردانی هەردوو وێستگەی ناوبراو بکات بۆ وەرگرتنی بەشە نەوتەکەی”، ئیدارەی گەرمیان وا دەڵێت.

وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كان ده‌ڵێت، تاوه‌كو رۆژی 24.10.2024، له ‌هه‌رێمى كوردستان نزیکەی 75 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابه‌شكاوه‌ و ئه‌و خێزانانه‌ش كه‌ وه‌ریانگرتووه‌ و لێی سوودمه‌ندبوونه‌ بریتین له‌ زیاتر 373 هەزار خێزان.

تاوه‌كو ئێستا له‌ ته‌واوى پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان 74 ملیۆن و 685 هه‌زار و 200 لیتر نه‌وتى سپی به‌سه‌ر 373 هه‌زار و 426 دابه‌شكراوه‌.

زۆترین ئه‌م بڕه‌ نه‌وته‌ له‌هه‌ولێر دابه‌شكراوه‌ كه‌ 130 هه‌زار و 168 خێزان لێی سوودمه‌ند بوونه‌، له‌سلێمانمیش 116 هه‌زار 114 خێزان، دهۆك 54 هه‌زار و 980 خێزان، سۆران 38 هه‌زار و 174 خێزان، هه‌ڵه‌بجه‌ 19 هه‌زار و 730 خێزان و له‌ ئیداره‌ى زاخۆش 14 هه‌زار و 260 خێزان وه‌ریانگرتووه‌.

هه‌ر به‌پێی داتاكانى وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كان، تاوه‌كو ئێستا 970 هه‌زار و 127 خێزان ماون نه‌وت وه‌ربگرن كه‌ ده‌كاته‌ 49 ملیۆن و 64 هه‌زار و 168 لیتر نه‌وت.

پێشتر وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رایگه‌یاندبوو كه‌ بۆ هەر خێزانێك بڕی 200 لیتر نه‌وتی سپی به‌رامبه‌ر بە 104 هەزار دین ارى پێده‌درێت.

دانیشتووانی ناحیەی هەڵشۆ وەرگرتنی نەوتی سپی رەتدەکەنە...

دانیشتووانی ناحیەی هەڵشۆ وەرگرتنی نەوتی سپی رەتدەکەنەوە