کوالێتى و تامەکەى جیاوازە

هاوڵاتیانى هەرێم کڕیارى تەحینى موسڵن

964+

گۆڤەند فەتاح – موسڵ

تام و کوالێتى (تەحین)ـەکەى موسڵن، سەرنجى بەشێک لە خەڵکى هەرێمى راکێشاوە و دەچن لەوێ دەیکڕن و نرخەکەشى هەرزانە.

سەردار سیان، دانیشتوویەکى شارى هەولێرە و سەردانی موسڵی کردووە، بە 964ـى وت، حەزم لە تەحین نەبوو کەم دەمخوارد، بەڵام کە تەحینی موسڵم خوارد ئێستا حەزم لێیە بیخۆم، هەر جارێکیش بێم بۆ دۆست و برادەرانی دەکڕم و بۆیان دەبەمەوە.

وتیشی، “ئێمە لە هەولێرەوە هاتووین زۆر دۆست و برادەری کورد و عەرەبمان لێرە هەیە، خواردەکانی ئێرەمان پێخۆشە و هەر کات دێین بە خواردنە خۆشەکانیان دەعوەتمان دەکەن.

ئەحمەد فارس کە فرۆشیارێکى تەحینە، بۆ 964 باسى لەوەکرد کە  کڕیاریان هەیە لە شارەکانى هەولێر و دهۆک و سلێمانى، هەندێ جاریش بە شێوەى جوملە پێیان دەفرۆشن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

جگە لە کونجی لە دهۆک قەزوانیش دەکرێتە تەحین

جگە لە کونجی لە دهۆک قەزوانیش دەکرێتە تەحین