هاوبه‌شی پلانی ستراتیژى و پێوه‌ره نیشتمانییه‌كان ده‌بێت
ده‌زگاى کاروباری مینى هه‌رێم بووه به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتى نیشتمانیى عێراق
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌زگاى مینى هه‌رێم له دواكۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌زگاى مینى عێراق، توانى خۆى وه‌ك ده‌سه‌ڵاتى نیشتمانیى عێراق جێگیر بكات و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌كنیكی ئه‌م ده‌زگایه‌ش ده‌ڵێت، یه‌كه‌مین ده‌زگاى هه‌رێمی كوردستانن كه له‌ناو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته جێگیر بكرێن.
عه‌لی میران، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ته‌كنیكى دەزگاى مینى هه‌رێم به 964ـى راگه‌یاند، دواى هه‌وڵ و كۆششێكی زۆریان له‌گه‌ڵ ده‌زگاى مینى عێراق ئه‌و بڕیاره دراوه.
وتیشی “ده‌ستكه‌وته‌كانى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نیشتمانییه بۆ ده‌زگاى مینى هه‌رێم له زۆر رووه‌وه خۆى ده‌بینێته‌وه، له‌وانه‌ش به‌شدار ده‌بێت له پلانه ستراتیژییه‌كان و پێوه‌ره نیشتمانییه‌كان تایبه‌ت به كاروبارى مین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ ده‌زگاكه‌ى عێراق به هاوبه‌شی كار بۆ ده‌سته‌به‌ركردن و دابینكردنى پڕۆژه‌ى جۆراوجۆر بۆ هه‌ردوو ده‌زگا ده‌ده‌ن و له پێناو زیاتر به‌ره‌وپێشچوونى كاره‌كانیان و پاككردنه‌وه‌ى وڵات له مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان.
روونیشیكرده‌وه، هه‌ر شتێك، ده‌ستكه‌وتێك، بودجه‌یه‌ك تایبه‌ت به كاروبارى مین بۆ عێراق دابین بكرێت، ئه‌وانیش وه‌ك هه‌رێم، به‌ش و پشكیان ده‌بێت.