لە بەردەم فاملی مۆڵ بەرەو گەڕەکی شێخ محێدین
رێگایەکی ناو شاری سلێمانی تا یەکشەممەی داهاتوو دادەخرێت
964+
توانا نەقی
یەکێک لە شەقامەکانی ناو شاری سلێمانی لە نزیک فاملی مۆڵ لە ئەمڕۆوە تا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بە رووی شۆفێراندا دادەخرێت.
شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان و شۆفێران دەكاتەوە ئەمرۆ 24.10.2024 کاتژمێر 3:00ـی پاشنیوەڕۆ لە شەقامی سەرەكیی 60 مەتری لە بەردەم فاملی مۆڵ بە ئاڕاستەی رۆیشتن بەرەو گەڕەکی شێخ محێدین بەربەست دەکرێت.
دەشڵێت، بەمەبەستی چاککردنی گۆڕینی expansion joints (تێکچوونی پەردەکانی) پردی قالاوە شەقامەکە بەربەست دەکریت تا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو داوا لە هاووڵاتیان و شۆفێران دەكەین كە ڕێگەی دەورووبەر بەكار بهێنن.