فێرکران و راهێنران

ژمارەیەک مامۆستا راهێنانی وەڵامدەرەوەی کۆمەڵگە دەبەنەوە قوتابخانەکانیان

964+
ئەحمەد مستەفا

راهێنانی وەڵامدەرەوەی کۆمەڵگە ناسراو بە CRT، بۆ ژمارەیەک مامۆستایانی راهێنەر و وەرزش لە وەزارەتی پەروەردە لە ماوەی چوار رۆژدا ئەنجامدرا.

راهێنانەکە کە 25 مامۆستا تێیدا بەشداربوون، راهێنران لەسەر ئەوەی چۆن فریاگوزاری خێرا لەگەڵ رووداوەکان بەکاربهێنن و وەڵامدانەوەیان هەبێ بۆ ئەو رووداوە مرۆییانەی لە ئەنجامی داروخان و زەمین لەرزە و هەر حاڵەتێکی دیکەی مرۆیی روودەدەن.

ناوەندی هەماهەنگی قەیرانەکان JCCی دەڵێت، لە چوارچێوەی بەرزکردنەوەی هۆشیاری و بەرەوپێشبردنی سیستەمی وەڵامدانەوەی قەیران و کارەسات لە هەرێمی کوردستان و بەرزکردنەوەی توانای وەڵامدانەوە و پێگەیاندنی نەوەیەکی هۆشیار لە قوتابیان راهێنانەکە ئەنجامدراوە.

کە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان JCC، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا و ئاژانسی فیدراڵی ئەڵمانی بۆ هاوکاری تەکنیکی THW ئەنجامیان داوە، بۆ مامۆستایانی راهێنەرو وەرزشی لە وەزارەتی پەروەردە، بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردە بەڕێوبەرایەتی مەشق و راهێنان.

لە کۆتایی راهێنانە بڕوانامە بە مامۆستاکان دراوە، کە لە رۆژی 14.10.2024 بۆ 17.10.2024 راهێنانەکەیان بینیوە، ناوەندی هەماهەنگی قەیرانەکان دەڵێت، 25 مامۆستاکە کە راهێنەری وەرزشی بوون، بڕیاریانداوە کە بەزووترین کات ئەو جۆرە راهێنانانە لە قوتابخانەکان بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.

دیمەنی راهێنانەکان؛