دەیان چەقۆ لە هاوڵاتیان وەرگیراوە

سندوقە پر چەقۆکەی پاسپۆرتی سلێمانی نیوە بووە

964+

دیلان محەمەد جەزا

نزیکەی 10 ساڵە سندوقێکی شوشە لە بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی دانراوە، ئەو هاوڵاتیانەی سەردانی بەرێوەبەرایەتیەکە دەکەن چەقۆیان پێ بێت لێیان وەردەگیرێت و دەکرێتە سندوقەکەوە.

سەرەتا ئەو سندوقە لە بینای پێشوی پاسپۆرتی سلێمانی لە گەڕەکی بەختیاری دانراوە و لەوێوە گواستویانەتەوە بۆ بەرێوەبەرایەتیەکەی ئێستایان.

سندوقەکە تا نیوەی پر بووە لە چەقۆ و بۆکس خەنجەر و ئامێرە بڕەرەکان و رادەستی خاوەنەکانیان ناکرێتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە رووداوێکی شەڕکردندا بە چەقۆ کەسێک گیانی لەدەستداوە ...

لە رووداوێکی شەڕکردندا بە چەقۆ کەسێک گیانی لەدەستداوە و دانەیەکی دیکە بریندارە