وه‌زیرى ناوخۆى توركیا:

“ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ئه‌نقه‌رە هێرشێكی تیرۆریستی بووه‌”

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ته‌قینه‌وه‌یك له‌ ئه‌نقه‌ره‌ى پایته‌ختى توركیا روویداوه‌ و وه‌زیرى ناوخۆش ده‌ڵێت، ته‌قینه‌وه‌كه‌ هێرشێكی تیرۆرستی بووه‌.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر روویداوه‌ و ئاژانسه‌كانى هه‌واڵى توركیاش ده‌ڵێن، ده‌نگێكی به‌هێز له‌ كۆمپانیان پیشه‌سازى فڕۆكه‌وانى روویداوه‌ و ده‌نگی ته‌قه‌یه‌كی زۆریش بیستراوه‌.

عه‌لى یه‌دلیكایه‌، وه‌زیرى ناوخۆى توركیا له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئێكس، ئاشكرا كردووه‌ كه‌ ئه‌و كۆمپانیای هێرشی كراوه‌ته‌ سه‌ر ناوى توساشه‌  و كوژراو و برینداریش هه‌یه‌.