یادەوەری 2-8 گۆڵەكە

ئەمشەو بارسێلۆنا و بایرن میونشن رووبەڕوو دەبنەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە گەڕی سێیەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە تۆپی پێ، ئەمشەو لە بەهێزترین یارییدا بارسێلۆنای ئیسپانی بە یادەوەرییە تاڵەكەی 2020 رووبەڕووی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەبێتەوە.

ئەمڕۆ یارییەكانی چامپیۆنزلیگی ئەوروپا درێژەیان دەبێت، دوای ئەوەی شەوی رابردوو نۆ یاری بەڕێوەچوون.

یارییەكی ئەمڕۆ كە هاندەران و چاودێران چاوەڕێی دەكەن، رووبەڕووبوونەوەی بارسێلۆنا و بایرن میونشنە لە ئیسپانیا.

بارسێلۆنا لە بارودۆخێكی باشە و پێشەنگی خولی ئیسپانیای گرتووە، لە 12 یاریی رابردووشی لە سەرجەم خولەكاندا 10 بردنەوەی هەیە، پێكهاتەكەشی تۆكمەیە و ئەم وەرزە هانزی فلیكی راهێنەری ئەڵمانی، توانیویەتی فۆرم و ریتمی یاریكردنی بارسا بەرەوپێشەوە ببات.

ئەوەی جێی سەرنجە ئەو كاتە بایرن بەو ئەنجامە گەورە لە بارسێلۆنای بردەوە، هانزی فلیك راهێنەری بایرن میونشن بوو، بەڵام ئەمڕۆ راهێنەری بارسێلۆنایە.

لە بەرامبەردا بایرن میونشن، كە بە یادەوەریی بردنەوە گەورەكەی ساڵی 2020 بەسەر بارسێلۆنا، كە 8-2 گۆڵ بوو، روویكردووەتە كەتەلۆنیا و دەیەوێت بە بردنەوە لێی دەربچێت.

بایرن لە خولی ئەڵمانیا لە پێشەنگە و 17 خاڵی هەیە، بەڵام لایپزیگی ركابەریشی بە هەمان شێوە 17 خاڵی هەیە و بووەتە مۆتەكە بەدوایەوە.

هەروەها بایرن لە چامپیۆنزلیگ دوو یاریی كردووە، لە گەڕی رابردوو بە گۆڵێك بە ئەستۆن ڤێللا دۆڕا، بەڵام لە یەكەم یارییدا بردنەوەیەكی گەورەی تۆمار كرد و بە 9-2 گۆڵ لە دینامۆ زاگرەبی كرواتی بردەوە.

چاوەڕێ دەكرێت ئەمشەو یارییەكی بەهێز لە نێوان هەردوو یانە بێتە ئەنجامدان.

خشتەی یارییەكانی ئەمشەو لە چامپیۆنزلیگ

ئاتالانتا – سلێتیك 7:45

ستاد برێست – بایەرلیڤەركوزن  7:45

مانچێستەر سیتی – سپارتا پراگ 10:00

ئاتلێتیكۆ مەدرید – لیل 10:00

بارسێلۆنا – بایرن میونشن 10:00

یەنگ بۆیز – ئینتەرمیلان  10:00

بێنفیكا – فاینۆرد رۆتردام  10:00

سالزبۆرگ – دینامۆ زاگرەب  10:00

لایپزیگ – لیڤەرپوول   10:00.

ریال مه‌درید نازناوه‌كانی له‌ چامپیۆنزلیگ كرده‌ 15

ریال مه‌درید نازناوه‌كانی له‌ چامپیۆنزلیگ كرده‌ 15