هەرزانترە لە پار

ئەمساڵ کەس لە نەوتی ماڵان ناپرسێت

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

ئەمساڵ بەهۆی هەرزانی نرخی نەوت لە بازاڕدا، خواست لەسەر وەرگرتنی نەوتی حکومی کەمە و هاوڵاتیان لێی ناپرسنەوە.

سەلام عومەر ئەندامی سەرپەرشتیاری لیژنەی دابەشکردنی نەوت بە 964ـی وت، “ئەمساڵ دابەشکردنی نەوت بەسەر سەرجەم مەڵبەندەکانی سلێمانی دەستیپێکردوە، بەڵام خەڵکێکی کەم نەوت وەردەگرن”.

باسی لەوەشکرد، ئەمساڵ بەشێک لە هاوڵاتیان لە هاوینەوە نەوتیان کڕیوە و لە ئێستادا نەوت لە بازاڕ هەرزانترە لەچاو ساڵانی رابردوو، بەڵام جارێ وەرزی سەرما ماویەتی و بەتەواوەتی دەستی پێنەکردووە.

سەبارەت بەو بابەتە، بڕوا سابیر نەوت فرۆش بە 964ـی وت، “تا ئەم ساتە بازاڕی نەوت کزە و و خەڵک بە کەمیی نەوت دەکڕن، نرخەکەشی بەراورد بە ساڵانی پێشوو هەرزانە”.

“نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بە 150 هەزار دینارە و کارتی نەوتی حکومیش ناکڕنەوە لەبەر ئەوەی پێنج هەزار دینار دەکات”، بڕوا سابیر وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵی پار ئەم کاتە، نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە نزیکەی 200 هەزار دینار و ئەمساڵ کەس لە نەوت ناپرسێت.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

ئاکرێ تەواو بوو نەوتەکە بۆ گردەسێن دەچێت

ئاکرێ تەواو بوو نەوتەکە بۆ گردەسێن دەچێت

سبەی نەوت دەگاتە خەلەکان

سبەی نەوت دەگاتە خەلەکان