وردو درشتى ئەوەى لە دەنگداندا روویداوە تۆمار کراون

راپۆرتى کۆتایى هاوپەیمانێتى تۆڕ و رێکخراوەکانى چاودێرى

964+

وریا فەتاح

هاوپەیمانێتى تۆڕ و رێکخراوەکانى چاودێرى کە 964 هاوبەشى میدیاییەتى، راپۆرتى رۆژى دەنگدانى گشتى بۆ خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان بڵاو کردەوە.

راپۆرتەکە لە سێ بەش پێکهاتووە (دواى کردنەوەى بنکەکانى دەنگدان، ناوەڕاستى پڕۆسەکە، دواى کۆتایى هاتنى پڕۆسەکە).

لە بەشى یەکەمى راپۆرتەکەدا هاتووە، کە لە دوورى 100 مەتر لە بنکەکانى دەنگدان 214 حاڵەتى پڕووپاگەندەى هەڵبژاردن و دابەشکردنى ناسنامەى کاندیدەکان هەبووە.

هاوکات 431 حاڵەتى بوونى هیزە ئەمییەکانیش لەناو بنکەکانى دەنگدان تۆمارکراوە.

لە راپۆرتەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو کە هیچ هەولێک بۆ رێگریکردن لە گەیشتنى دەنگدەران بۆ بنکەکانى دەنگدان، نەبووە.

هەر بەپێى ئامارەکان، 44 حاڵەتى کرانەدەرەوەى نوێنەرى کاندید و قەوارە سیاسییەکان تۆمارکراوە.

لە بارەى کردنەوەى بنکەکانى دەنگدان لە کاتى خۆیدا، تۆڕەکە 80 حاڵەتى تۆمار کردووە کە لە کاتژمێر 7ـى بەیانى بنکەکان لە کاتى خۆیاندا نەکراونەتەوە.

“لەکاتى پڕۆسەى دەنگداندا 41 حاڵەتى پێشکەشکردنى سکاڵا تۆمارکراوە”، راپۆرتى هاوپەیمانێتییەکە وا دەڵێت.

هەر بەپێى راپۆرتەکە 48 حاڵەت تۆمارکراوە کە بریکارى قەوارە سیاسییەکان یان چاودێران هێماى پروپاگەندەى هەڵبژاردنیان لەبەردا بووە و هەوڵیانداوە کاریگەریان لەسەر دەنگدەران هەبێت لە کاتى پڕۆسەکەدا.

لە راپۆرتەکەدا ئەمانەش خراونەتەڕوو:

113 حاڵەتى وەستاندى ئامێرەکان تۆمارکراوە.

235 حاڵەتى رێگەدان بە بردنەوەى ژوورەوەى مۆبایل بۆ وێستگەى دەنگدان تۆمارکراوە.

لە بارەى راپۆرتى داخستنى بنکەکانى دەنگدانیش راپۆرتى هاوپەیمانێتى تۆڕ و رێکخراوەکان بەم شێوەیە خستوویەتییەڕوو:

66 حاڵەت تۆمارکراوە کە ژماردنەوەى دەستى دەنگەکان لە دواى  راکێشانی راپۆرتی ژماردنەوەی ئەلیکترۆنی لە وێستگەی ، نەبووە.

6 حاڵەت تۆمارکراوە کە لە دواى ئەنجامەکان ناڕەزایەتییان دەربڕیووە.

2 حاڵەتى تۆمارکردنى سکاڵا هەبووە لە دواى خستنەڕووى ئەنجامەکان.

19 حاڵەت تۆمارکراوە کە لە دواى داخستنى وێستگەکان کەسانى رێگەپێنەدراو هەبوون.

34 حاڵەت تۆمارکراوە کە جیاوازى هەبووە لە نێوان ژماردنى دەستى و ژماردنى ئەلیکترۆنى.

41 حاڵەت تۆمارکراوە کە جیاوازى ژماردنى دەستى و ئەلیکترۆنى لە 5% زیاتر بووە.

70 حاڵەت تۆمارکراوە کە کۆپى ئەنجامەکان رادەستى بریکارانى قەوارەى سیاسیى و کاندیدەکان نەکراوە.

لە راپۆرتەکەشدا هیچ حاڵەتێک تۆمارنەکراوە لەبارەى ناردنى ئەنجامەکان بۆ سەنتەرى نیشتمانى پێش کاتژمێر 12ـى شەو.

"ئەو سکاڵانەى لاى هاوپەیمانێتى تۆڕ و رێکخراوەکانى چاودێرى تۆمارکراوە سوور نین"